دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆمەڵەی زەحمەتکێشان: هێرش کراوەتە سەر بارەگایەکمان لە گەڕەکی بەختیاریی سلێمانی

هەرێم نیوز

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو بارەگایەی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی بەختیاریی شاری سلێمانی بە درۆن هێرشی کرایە سەر، هی ئەوان بووە و پێشوەختە چۆڵیان کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی 4ـی 2026، سکرتارییەتی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بڵاویکردەوە، هێرش کراوەتە سەر بارەگایەکی ئەوان لەناو شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنی و سەرکۆنەی ئەو کارە دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، پێشوەختە شوێنەکەیان چۆڵکردووە و هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لایەنی هێرشبەر دەیەوێت بە بیانووی بوونی ئەوان، خەڵکی مەدەنی بکاتە قوربانی. هەرچەندە هێرشەکەی شەوی ڕابردوو زیانی گیانیی بەدواوە نەبووە، بەڵام زیانی ماددیی بەر چەند خانوو و ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتییانی نیشتەجێی گەڕەکی بەختیاری گەیشتووە. هاوکات، گرووپە چەکدارەکانی عێراق بەرپرسیارێتیی خۆیان لە ئەنجامدانی هێرشەکە ڕاگەیاندووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP