هەرێم نیوز
دوای تەنها چەند کاتژمێرێک لە ڕووداوی تەقەکردن لە بازرگانێکی ناسراوی گەرمیان، پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند کە تۆمەتبارەکە خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بە میدیاکانی ڕاگەیاند: "تۆمەتبارەکە خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی قەزای ڕزگاری کردووە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵدا ئەنجام دەدرێت."
ناسنامەی بریندارەکە:
ئەو کەسەی لە ڕووداوەکەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆی قەزای ڕزگاری کرایە ئامانج، (ئەحمەد عەلی) ناسراو بە "ئەحمەدی حاجی فاتم"ـە، کە بازرگانێکی دیاری ناوچەکەیە و ئەندامی ژووری بازرگانیی سلێمانییە. بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە ئێستادا لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
ئەم ڕووداوە کە کاردانەوەی زۆری لە ناوەندە بازرگانی و کۆمەڵایەتییەکانی گەرمیاندا لێکەوتەوە، ئێستا لەلایەن دادگاوە لێکۆڵینەوەی تێدا دەکرێت بۆ زانینی هۆکاری سەرەکیی پشت تەقەکردنەکە.