هەرێم نیوز
لە دوایین ساتدا و بەهۆی ناکۆکییە قووڵەکانی ناوخۆی لایەنە شیعەکان، پڕۆسەی کاندیدکردنی "باسم بەدری" بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق شکستی هێنا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بە **"هەرێم نیوز"**ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ئەمشەو لە نووسینگەی عەمار حەکیم ناوی باسم بەدری وەک کاندیدی یەکلاکەرەوە هێنرا، چەند لایەنێکی ناو چوارچێوەکە و هەندێک هێزی سیاسی دیکە تێبینییان لەسەر کاندیدکردنی هەبووە، ئەمەش وایکردووە ڕێککەوتنەکە هەڵبووەشێتەوە.
شکستهێنانی ئەم کاندیدە لە کاتێکدایە کە شەقامی عێراقی بە ئومێدەوە چاوەڕێی دوکەڵی سپی کۆبوونەوەکەی ئەمشەو بوون، بەڵام ئەم پەرەسەندنە نوێیە جارێکی تر پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی گەڕاندەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم و ئاسۆیەکی نادیاری خستە بەردەم داهاتووی سیاسیی وڵات.