دواین هەواڵ

عێراق‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

هەوڵەکان لە بەغدا چڕدەکرێنەوە؛ لایەنە شیعەکان بۆ پرسی سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز ئەنجام دەدەن

هەرێم نیوز
لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق، لە نووسینگەی تایبەتی عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە دەستیان بە کۆبوونەوە کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٦، سەرکردە باڵاکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی گرنگیان دەست پێکرد.

 ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە گەیشتنە بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر ناوێک بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران، کە ئەمە وەک قۆناغێکی چارەنووسساز بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەبینرێت.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە شەقامی عێراقی و لایەنە نێودەوڵەتییەکان چاوەڕێی یەکلاییکردنەوەی ئەو پۆستەن بۆ تێپەڕاندنی چەقبەستوویی سیاسی کە ماوەیەکە بەرۆکی وڵاتەکەی گرتووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP