دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاکسیۆس: ترەمپ دوای چین هەنگاوی سەربازی و ئابووریی توند دژی ئێران دەگرێتە بەر

هەرێم نیوز

شی جینپینگ، سەرۆکی چین لە پێشوازیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکادا، سەردانەکەی بۆ پەکین بە "مێژوویی" وەسف کرد و ڕایگەیاند، کە هەردوو وڵات سوود لە هاوکاری دەبینن و لە ڕووبەڕووبوونەوەدا تووشی زیان دەبن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14ـی 5ـی 2026، سەرۆکی چین لە لێدوانێکی سەرنجڕاکێشدا ئاماژەی بەوە کرد، کە گەشانەوەی چین و دروشمی "با ئەمریکا جارێکی دیکە مەزن بکەینەوە" دەتوانن پێکەوە هەنگاو بنێن. وتیشی: "چین و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێت ببنە هاوبەشی یەکتر نەک نەیار". لای خۆشییەوە، دۆناڵد ترەمپ دوای کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، کە گفتوگۆکانیان ئەرێنی و بونیاتنەر بوون.

ئەم نزیکبوونەوەیەی پەکین و واشنتن لە کاتێکدایە، کە ماڵپەڕی "ئاکسیۆس"ی ئەمریکی ڕایدەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ دوای گەڕانەوەی لە چین، ڕەنگە دەستبەجێ هەنگاوی داهاتووی بەرانبەر ئێران بنێت. بەپێی ڕاپۆرتەکە، بژاردەکانی ترەمپ بریتین لە:

دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی "ئازادی" (Project Freedom): بە مەبەستی سەپاندنی گەمارۆیەکی توندتر و کۆنتڕۆڵکردنی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمزدا.

هێرشی ڕاستەوخۆ: ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ژێرخانە گرنگەکانی ئێران کە ئێستا لەسەر مێزی گفتوگۆیە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP