دواین هەواڵ

وەرزش‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاڵایەکی فەڵەستین قەیرانێکی سیاسیی بۆ لامین یەمال دروست دەکات؛ ئیسرائیل داوای ڕوونکردنەوە لە بەرشەلۆنە دەکات

هەرێم نیوز

بەرزکردنەوەی ئاڵای فەڵەستین لەلایەن لامین یەمال، ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشەلۆنەی کەتەلۆنی، کاردانەوەی توندی سیاسیی لەسەر ئاستی باڵای حکومەتی ئیسرائیل لێکەوتەوە و وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتەش داوای هەڵوێستی ڕوون لە یانەکە دەکات.

یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، بە توندی هێرشی کردە سەر لامین یەمال، دوای ئەوەی ئەو یاریزانە لاوە لە کاتی ئاهەنگێرانی یانەکە بەبۆنەی بەدەستهێنانی لالیگاوە یاریزانەکە لەناو هاندەراندا لە کەتەلۆنیا ئاڵای فەڵەستینی بەرزکردەوە. کاتس لە پەیامێکی پڕ لە توڕەییدا ڕایگەیاند: "ئەم کارەی یەمال بێڕێزییەکی گەورەیە بەرامبەر بە ئیسرائیل و گەلی جوولەکە، ئێمەش لە بەرامبەر ئەم سووکایەتییەدا بە چاوی بێدەنگی ناڕوانین."

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە پەیامەکەیدا تەنیا هێرشی نەکردە سەر یاریزانەکە، بەڵکو ڕەخنەی توندی ئاراستەی کارگێڕیی یانەی بەرشەلۆنەش کرد و نووسیویەتی:
• پێویستە یانەی بەرشەلۆنە خۆی لەم جۆرە ڕەفتار و کارانە بەدوور بگرێت.
• دەبێت یانە کەتەلۆنییەکە بە ڕوونی هەڵوێستی خۆی ئاشکرا بکات.
• بەرشەلۆنە پێویستە بیسەلمێنێت کە پاڵپشتی لە "تیرۆریزم" و بێڕێزیکردن بە ئیسرائیل ناکات.

ئەم لێدوانە توندانەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە کاتێکدایە، کە لە ماوەی ڕابردوودا بەرزکردنەوەی ئاڵای فەڵەستین یان نیشاندانی هاوسۆزی لەلایەن یاریزانانی ناوداری جیهانەوە لە ناوەندە وەرزشییەکاندا، و لە ناوەندە سیاسییەکانی ئیسرائیلدا کاردانەوە و ناڕەزایەتیی قورسی لێکەوتووەتەوە و کێشەی گەورەی بۆ یاریزانەکان دروستکردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP