هەرێم نیوز
ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز" لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، کە سەرڕای هەوڵە دیپلۆماسییەکان، تاوەکو ئێستا چوونە ناو چوارچێوەی هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان تاران و واشنتۆن کورت نەکراوەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، 22ـی 5ـی 2026، ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوە کردووە کە پرۆسەی دانوستانەکان لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە بەردەوامە، بەڵام هێشتا بەربەستی گەورە لە بەردەم لێکتێگەیشتنی کۆتاییدا هەن.
بەپێی گوتەی سەرچاوە باڵاکەی ئێران، سەرەکیترین خاڵە ناکۆکەکانی نێوان هەردوو وڵات لە ئێستادا بریتین لە "ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم" لە وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران و پرسی "کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز" کە شادەماری ئابووری و وزەی جیهانە.