دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: پێدەچێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران واژۆ بکەین

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە زنجیرەیەک لێدوانی نوێ و کتوپڕدا گەشبینیی خۆی بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا نیشاندا، ئاماژەی بەوەش کرد کە پاش واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە گەرووی هورمز سەرلەنوێ دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی 6ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، کۆتاییهێنان بە وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران، لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت و پێدەچێت هەر لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ڕێککەوتنەکە واژۆ بکرێت.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران، گەرووی هورمز سەرلەنوێ بەڕووی هاتوچۆی کەشتیوانیدا دەکرێتەوە. ڕوونیشی کردەوە، ئەگەری هەیە پرۆسەی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە لە ئەوروپا بەڕێوەبچێت و جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئامادەی پرۆسەی واژۆکردنەکە دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP