هەرێم نیوز
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، لە چوارچێوەی پڕۆسەی ڕێکخستن و تەملیککردنی زەویی فەرمانبەران، یەکەمین لیستی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی ڕاگەیاند کە پێویستە بۆ ڕاپەڕاندنی مامەڵەکانیان و ئەنجامدانی وردبینی، سەردانی لایەنی پەیوەندیدار بکەن.
ئەمڕۆ شەممە (٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، لیستی یەکەمی ئەو فەرمانبەرانەی کە دەکەونە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی پڕۆسەی وردبینیی یاسایی بە فەرمی بڵاوکرایەوە.
شارەوانیی هەولێر ئاڕاستەی ئەو فەرمانبەرانەی کە ناویان لە لیستەکەدا هاتووە ڕایگەیاندووە، پێویستە سبەی یەکشەممە، ڕێکەوتی (٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦) بە مەبەستی دەستپێکردنی ڕێکارەکانی پێداچوونەوە و وردبینیکردنی دۆسیەی زەوییەکانیان، سەردانی بارەگای سەرۆکایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە بکەن.
خێراکردنی ڕێکارەکانی تاپۆکردنی زەوییەکان
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بڕیار و ڕێنماییەکانی حكوومەتی هەرێمی کوردستاندایە بۆ خێراکردنی پڕۆسەی تاپۆکردن و تەملیککردنی ئەو زەوییانەی کە پێشتر بە سەر فەرمانبەرانی فەرمانگە جیاوازەکاندا دابەشکرابوون.
بڵاوکردنەوەی ئەم لیستانە بە قۆناغ بەردەوام دەبێت و وەک قۆناغی یەکەم لە شارەوانیی بنەسڵاوەوە دەستیپێکردووە، تاوەکو ڕێگری بکرێت لە قەرەباڵغی و فەرمانبەران بتوانن لە کاتی دیاریکراودا پڕۆسەی وردبینی و گواستنەوەی خاوەندارێتیی زەوییەکانیان بە کۆتا بهێنن.
ناوەکان