دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

نیویۆرک تایمز: ڕابەری باڵای ئێران لە ڕێککەوتنە سەرەتاییەکە لەگەڵ واشنتن ئاسوودەیە

هەرێم نیوز

رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" ئەمڕۆ لە راپۆرتێکدا لە زاری سەرچاوە ئێرانییەكانەوە ئاشكرایكردووە، موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای ئێران ئاسودەیە بە رێککەوتنە سەرەتاییەکە، بەڵام تا ئێستا واژۆکردنی پشتڕاست نەکراوەتەوە.

بەگوێرەی ئەو رۆژنامە ئەمریکییە، هێشتا روون نییە کە ئایا ئێران لە کۆتاییدا رازی دەبێت بە مەرجەکانی ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی لە خولی داهاتووی دانوستانەکاندا يان نا، هەروەها ئەو دانوستانانە تا چەند خێرا بەرەوپێش دەچن.

رۆژنامەکە لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە رایگەیاندووە، ئێران تەنیا لەسەر واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە هیچ شتێک وەرناگرێت، جەختيشی لەوە کردووەتەوە، هەر جۆرە قسە و باسێک سەبارەت بە خەرجکردنی ملیارەها دۆلار بە تاران راستەوخۆ لە کاتی واژۆکردنی رێککەوتنە سەرەتاییەکەدا، قسەیەكی هەڵبەستراوە.

ئەو بەرپرسە روونیشی کردووەتەوە، ئەو پارە تەنیا کاتێک خەرج دەکرێت کە ئێران پابەندییەکانی خۆی بەپێی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکات، وتوشەیەتی، ئەگەر ئێرانییەکان یۆرانیۆمی پیتێنراو رادەست بکەن، ئەوا بڕێک پاڵپشتی دارایی وەردەگرن، ئەگەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانیان هەڵبوەشێننەوە، ئەوا زیاتر وەردەگرن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP