دواین هەواڵ

جیهان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمرۆ یادی لە دایک بوونی ترەمپە ئێران لەم بەروارە نایەوێت رێککەوتنی لە گەڵ بکات

هەرێم نیوز

محەمەد ساڵح سدقیان، لێکۆڵەری کاروباری سیاسی و ستراتیژی، ڕایگەیاند کە پێناچێت ئێران ئەمڕۆ ئامادە بێت بۆ واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکادا، ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕۆژی لەدایکبوونی ترەمپ و تاکلایەنەیی بڕیارەکەی واشنتن هۆکاری سەرەکین.


ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ـی 6ـی 2026، محەمەد ساڵح سدقیان لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" نووسیویەتی، باوەڕ ناکەم ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە ئامادە بێت بۆ واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکادا، ئەمەش لەبەر سێ هۆکاری سەرەکی:

یەکەم: جەماوەری ئێران ئامادە نییە گوێبیستی واژۆکردنی ڕێککەوتنێک بێت لەگەڵ ئەو کەسەی کە پێشتر شەڕی دژی ئێران کرد، لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی ٢٠١٥ کشایەوە و قورسترین سزای بەسەر وڵاتەکەدا سەپاند، بۆیە ئەم بابەتە پێویستی بە زەمینەسازی و ئامادەکاریی هەیە بۆ ئەوەی لە ناوخۆدا قبووڵ بکرێت.

دووەم: ئەمڕۆ ١٤ـی حوزەیران، ڕۆژی لەدایکبوونی دۆناڵد ترەمپە، بۆیە لایەنی ئێرانی نایەوێت لەم بەروارە تایبەتەدا خۆی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکادا ڕێکبخات و وەک دیارییەک پێشکەشی بکات.

سێیەم: بۆ دیاریکردنی ئەمڕۆ هیچ هەماهەنگییەک لەگەڵ تاراندا نەکراوە، بەڵکو کاتی ڕێککەوتنەکە بە شێوەیەکی تاکلایەنە لە لایەن خودی ترەمپەوە و لە ڕێگەی ناوەندەکانی قەتەر و پاکستانەوە ڕاگەیەندراوە.

ئەو لێکۆڵەرە سیاسییە لە کۆتاییدا جەختی کردووەتەوە، کە ئێران نایەوێت لە هیچ قۆناغێکی دانوستانەکاندا ئەمریکا دەستی باڵای هەبێت، بەڵکو دەبێت پرۆسەکە لە چوارچێوەی ڕێزگرتنی دوولایەنەدا بەڕێوەبچێت، ئەمەش خاڵێکە کە دەبێت سەرۆک ترەمپ قەناعەتی پێ بهێنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP