دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران: ئەمشەو تاران بە درۆن هێرشی کردە سەر کەمپێکی بنەماڵەکانمان لە کۆیە

هەرێم نیوز

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) ڕایگەیاند، کە ئەمشەو کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە (درۆن)، کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حزبه‌کەی لە نێزیک شاری کۆیە بۆردومان کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی 6ـی 2026، حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو سێشەممە بۆ جارێکی دیکە، کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشێکی درۆنیی کردووەتە سەر بنکەکانیان و تێیدا کەمپی "زەوییەسپی" لە نێزیک شاری کۆیە کردووەتە ئامانج، کە شوێنی نیشتەجێبوونی بەشێک لە بنەماڵە و خێزانەکانی حزبی دیموکراتە.

حدکا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم کەمپە لە ماوەی شەڕی ٤٠ ڕۆژەی ڕابردوودا و تەنانەت دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستیش، چەندین جار لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە هێرشی کراوەتە سەر، بەڵام هێرشە درۆنییەکەی ئەمشەو، دەبێتە یەکەمین هێرشی تاران بۆ سەر کەمپەکانیان پاش ڕاگەیاندنی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان ئەمریکا و ئێران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP