دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پەرلەمانتارێکی هەڵوێست: عەلی حەمەسالح هەڕەشەم لێ دەکات

هەرێم نیوز

پەرلەمانتارێکی ڕەوتی هەڵوێست لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات كە لە لایەن سەرۆكی حزبەكەیانەوە هەڕەشە لە خۆی و منداڵە بێ باوكەكەی دەكرێت و ڕووبەڕووی مەترسییەكی گەورەی كردووەتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە پێنجی تەمووز، سازگار فەریق ئەندامی پەرلەمان لە لیستی هەڵوێست، لە وەڵامی عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری ڕەوتەكە دەنووسێت، عەلی حەمەساڵح هەڕەشە لە خۆم و منداڵە بێ باوكەكەم دەكات.

دەشڵێت، عەلی حەمەساڵح بیرتە 2018 جەنابت گۆڕانت بەجێ هێشت و شەش ئەندامیشت لەگەڵ خۆتدا جیا كردەوە، یان بیرتە ٥٠٠ هەزار دەنگ و ئێمەی كەسوكاری شەهیدانی ١٧ی شوباتت نائومێد كرد، لە یەكەم دانیشتندا دەنگت دا بە حكوومەت.

دەقی نوسینەکەی سازگار فەریق:

کاک عەلی بیرتە
سازگار فەریق هێرشی توند دەکاتە سەر عەلی حەمە ساڵح
پرسیار
بەڕێزکاک علی حمە سالح بیرتە ٢٠١٨جەنابت گۆرانت بەجێ هێشت شەش ئەندامیشت لەگەڵ خۆتدا جیاکردەوە

بیرتە ٥٠٠٠٠٠هەزار دەنگ و وئێمەی کەس وکاری شەهیدانی ١٧شوباتت نائومێدکرد لەیەکەم دانیشتندا دەنگت دابەم کابینەیەی ئێستا کەهەشت ساڵە خەڵکی کوردستان باجەکەی دا

کاکی بەڕێز ئەو زمانە پڕ لەهەڕەشەو تۆمەتە بەپشتیوانی کێییە؟؟؟؟؟؟
ئەگەرحیزبێکی دەسەڵات ئەوزمانەی بەڕێزتی بەکاربهێنایە بەڕێزت هەڵوێستت چی دەبوو؟
بەڕێزت دەعوایەکت کردوە لەماوەی دووڕۆژدا دەعواکە گەیشتوە لەناو داواکەدا داوای( سێ سەد ملیۆن ) دیناردەکەیت !!!!ئەتوانی ڕونی کەیتەوە بۆڕای گشتی ئەم بڕە پارەیەو ئەم دەعوایە لەپێناوچیدا؟؟؟؟

ئەزانیت بەڕێزتان لەوکاتەی بومەتە ئەندامی پەرلەمان ڕوبەڕوی هەڕەشەیەکی زۆرو مەترسییەکی گەورەتان کردومەتەوە وە لەکاتێکدا بێ لەوەی من ئەندام پەرلەمانم هاوسەری شەهیدێکی بەناحەق خوێن ڕژاوم ئەوخوێنەی کەماوەی ١٠ساڵ زیاتربەڕێزتان بەکارتان هێناو سودمەندن لەکاری پەرلەمانتار ی
ئەمەوێ ئیتربێدەنگی بشکێنم :بەڕای گشتی بڵێم

ئێستا دایکی مناڵێکی بێباوک ژنی شەهێدێکی خێر لەخۆنەدیو قوربانییەکی دەسەڵات کەئەندام پەرلەمانە لەڕەوتی هەڵوێست ژیانم لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە بەردەوام ئەم بەڕێزە ڕووبەڕوی کێشەیەکی زۆری کردومەتەوەو هەڕەشەی لەخۆم ومنداڵەبێباوکەکەم دەکات لەئێستا دوای پەرلەمانتاریم
وەدەمەوێت لێرەوە بۆڕای گشتی ڕون بێت

من لەدەرەوەی دەسەڵاتی پارتی ویەکێتیم لەسەرڕێبازی هاوسەرە شەهیدەکەم بەردەوامم .

سازگار فریق عبداللەئەندامی پەرلەمانی کوردستان/
هەڵوێست



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP