دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

دۆسیە ئاڵۆزەکان لەسەر مێزی سەرکردەکانی هاوپەیمانی "ناتۆ" لە ئەنقەرە.. وردەکارییەکان چین؟

هەرێم نیوز

  یەکەمین لووتکە دوای ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی ئەمریکا و ئێران: ئەم کۆبوونەوەیە هاوپەیمانان دەخاتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەخت بۆ پاراستنی یەکڕیزیی سیاسی و توانای بەرپەرچدانەوەی سەربازی.

  دۆسیەی ئێران لە پێشەنگی ئەجێنداکاندایە: ڕەشنووسی بەیاننامەی کۆتایی دۆسیەی ئێرانی خستووەتە پێشینەی کارەکان، و سەرکردەکانی هاوپەیمانییەکە جەختیان لەسەر ڕێگریکردن لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە و ڕێزگرتن لە هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز کردووەتەوە.

  هەڵسەنگاندنی خەرجییە بەرگرییەکان: لە کۆبوونەوەکاندا ئاستی پابەندبوونی هاوپەیمانان بە ڕێڕەوی "پابەندبوونی لاهای" بۆ زیادکردنی خەرجییە بەرگرییەکان بۆ 5% هەڵدەسەنگێندرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گوشارەکانی ئەمریکا بەردەوامن بۆ سەرلەنوێ دابەشکردنی تێچووەکانی هاوپەیمانییەکە و سپاردنی بەرپرسیارێتی بەرگریی خۆیی بە ئەوروپا.

   هەوڵەکانی سکرتێری گشتیی ناتۆ: مارک ڕوتە، سکرتێری گشتیی هاوپەیمانییەکە، هەوڵدەدات خۆی لە ناکۆکییەکان بەدوور بگرێت و ترەمپ ڕازی بکات، ئەویش لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی گرێبەست و ڕێککەوتنی بەرگریی هاوبەش بە بەهای دەیان ملیار دۆلار کە پشت بە بازاڕی پیشەسازیی بەرگریی ئەمریکا دەبەستن.

   دابینکردنی پاڵپشتیی سەربازی بۆ کیێڤ: ئەم بابەتە دەبێتە کۆڵەکەیەکی سەرەکی لە گفتوگۆکانی لووتکەکەدا، بەجۆرێک ئەوروپا و کەنەدا بەڵێنیانداوە 80 ملیار دۆلار هاوکاریی سەربازی پێشکەش بکەن، لەگەڵ هەوڵی بەپەلە بۆ دابینکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ڕووسیا.

   خشتەی کارەکانی ترەمپ لە ئەنقەرە: دیدارەکانی ترەمپ چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، و ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆکی سووریا لەخۆدەگرێت، هەروەها لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە بۆ تاوتێکردنی دەرفەتەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگ.

   نوێکردنەوەی پابەندبوون بە ماددەی پێنجەم: لووتکەکە هەوڵدەدات پابەندبوون بە بەندی بەرگریی هاوبەشی ئەندامانی هاوپەیمانییەکە (ماددەی پێنجەم) نوێ بکاتەوە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر ناساندنی ڕووسیا وەک هەڕەشەیەکی ستراتیژیی درێژخایەن بۆ سەر ئاسایشی ئەوروپا-ئەتڵەسی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP