هەرێم نیوز
کەناڵی (سی بی ئێس نیوز)ی ئەمریکی لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاوی کردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەهۆی سەردانی ڕۆژی هەینیی بەرپرسانی عومان بۆ تاران، بۆردومانکردنی ئێرانی هەڵپەساردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ـی 7ـی 2026، کەناڵی (سی بی ئێس نیوز) لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ڕایگەیاند، واشنتۆن بڕیاری داوە بۆردومانەکانی بۆ سەر ئامانجەکان لە ئێران ڕابگرێت و هەڵیانبپەسێرێت، ئەوەش دوای ئەوەی شاندێکی بەرپرسانی عومان ڕۆژی هەینی بەرەو تاران بەڕێکەوتوون.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، ئەم هەنگاوەی ئەمریکا بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرکەوتە و زەمینەی دیپلۆماسی بووە بۆ هەوڵەکانی سەلتەنەتی عومان تاوەکو ڕێگە لە پەرەسەندنی زیاتری گرژی و سەرهەڵدانی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی ڕاستەوخۆ لە ناوچەکەدا بگرێت.