هەرێم نیوز
غوڵام عەلی حەداد عادل، خەزووری موجتەبا خامنەیی، کوڕی ڕابەری باڵای پێشووی ئێران ڕایگەیاند، زاواکەی بە هۆکارێکی دیاریکراو لە ئێستادا پەیوەندی لەگەڵ هیچ لایەن و کەسێکدا نییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ـی 7ـی 2026، غوڵام عەلی حەداد عادل، ئەندامی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی سیستەم و باوکی هاوسەری موجتەبا خامنەیی، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی (ئیلنا) ڕایگەیاند، موجتەبا بە هۆکارێکی دیاریکراو پەیوەندی لەگەڵ هیچ تەکێک یان لایەنێکدا نییە.
حەداد عادل لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، موجتەبا لە هەموو ڕوویەکەوە چوونەبەری باوکییەتی و هیوای خواست تەندروستیی باش بێت.
سەبارەت بە ژیانی تایبەتی زاواکەشی ڕوونی کردەوە، موجتەبا قوتابیی حەوزەی ئایینی بووە و وەک تەواوی قوتابیانی دیکەی حەوزە هاوکاریی دارایی مانگانەی وەرگرتووە.