هەرێم نیوز
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانییەوە بڵاوی کردەوە، تاران پەیامێکی ئاڕاستەی واشنتۆن کردووە کە ئەگەر ئەمریکا بەردەوام بێت لە ڕاگرتنی هێرشەکان، ئێرانیش ئۆپەراسیۆنەکانی ڕادەگرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ـی 7ـی 2026، ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانییەوە ڕایگەیاند، دوای ڕاگرتنی هێرشەکانی ئەمریکا لە دوای ١٣ شەوی یەک لە دوای یەک، هەڵوێستی ئێران وەڵامدانەوەی هاوشێوەیە و ئەگەر هێرشەکان بوەستن، ئێرانیش ئۆپەراسیۆنەکانی ڕادەگرێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، جەختیان لەوە کردووەتەوە کە گومانیان زیاترە لە گەشبینی بەرامبەر بەم هەنگاوە و پێیان وایە ڕاگرتنی هێرشەکان تاکتیکییە.