دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

سلێمانی؛ نرخی غاز هەرزان دەبێت

هەرێم نیوز

سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەمڕۆوە نرخی یەک لیتر غاز بۆ ئۆتۆمبێل لە سلێمانی لە ٨٥٠ دینارەوە بۆ ٦٠٠ دینار کەمکراوەتەوە، هاوکات بڕیاریشە لە سبەینێوە نرخی غازی ماڵان (LPG) داببەزێت بۆ ٤٢٠ دینار.

سەرۆکی لیژنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو غازەی دەدرێتە بەنزینخانەکان نرخی هەر لیترێکی بە ٥٢٨ دینار دەبێت بۆیان. لە هەمان کاتدا هۆشداریی توندی داوەتە سەرجەم بەنزینخانەکان و ڕایگەیاندووە، هەر بەنزینخانەیەک پابەند نەبێت و نرخەکە دانەبەزێنێت، ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە نرخی بەنزین بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و تا ئێستا هیچ هەوڵێک بۆ دابەزاندنی نرخەکەی لە ئارادا نیە، ئەمە جگە لەوەی لە ڕابردوودا چەند جارێک حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی دابەزاندنی نرخەکەی دا، بەڵام هەوڵەکان بەنزینی گرانتر کرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP