دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

ئەنجومەنی نوێنەران: ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی عێراق

هەرێم نیوز


سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە توندی پەلامارەکەی سەر نووسینگەی تایبەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و شوێنی نیشتەجێبوونی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی لە هەرێم سەرکۆنە کرد و بە پێشهاتێکی مەترسیداری دادەنێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 17ـی 8ـی 2026، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا ڕای گەیاند، ئەم دەستدرێژییە پێشێلکارییەکی ئاشکرایە و دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەریی عێراق، ئاسایشی هاووڵاتییان و سەقامگیریی دامەزراوەکان.
 
ئەنجومەنی نوێنەران دووپاتی کردەوە کە ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی عێراق و بەئامانجگرتنی هەر بەشێک لە خاکەکەی یان بەرپرسان و دامەزراوەکانی لە ژێر هیچ پاساوێکدا قبوڵکراو نییە. 
 
هاوکات داوای لە حکومەتی فیدراڵی و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە بەدواداچوون بۆ وردەکارییەکانی ئەم پەلامارە بکەن و ڕێکاری پێویست بگرنە بەر بۆ پاراستنی سەروەریی نیشتمانی و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە دەستدرێژییانە.
 
لە کۆتاییی بەیاننامەکەدا، جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕ کرایەوە لەسەر پێویستیی دوورخستنەوەی عێراق لە ململانێ و ئاڵۆزییە هەرێمییەکان، ڕێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی، و پەنابردن بۆ دیالۆگ و کەناڵە دیپلۆماسییەکان لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکاندا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP