هەرێم نیوز
ئاگرەکەی بینای پارێزگای سلێمانی کۆنترۆڵ کرا و تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی ساردکردنەوەی شوێنی ڕووداوەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 18ـی 8ـی 2026، فازڵ عومەر، قایمقامی سلێمانی بەوەکالەت ڕایگەیاند، ئاگرەکە لە کاتی بەتاڵکردنی تانکەرێکی هەڵگری بەنزیندا سەری هەڵداوە و لە کەمتر لە کاتژمێرێکدا لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵ کراوە.
قایمقامی سلێمانی بەوەکالەت ئاماژەی بەوەش کرد، ڕووداوەکە جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە، هەروەها دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە بۆ دیاریکردنی هۆکاری وردی ڕووداوەکە.