دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی دۆخی پارێزگاکەی تاوتوێ کرد

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی، بەدواداچوونی بۆ ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی شاری سلێمانی کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، 18ـی 8ـی 2026، مەسرور بارزانی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا لە بارودۆخی شاری سلێمانی پرسی و نیگەرانیی خۆی لە کەوتنەوەی ئاگرەکانی دوێنێ شەو و ئەمڕۆ دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت بەرپرسانی پارێزگاکەی ڕاسپارد کە ڕێکارەکانی پاراستنی سەلامەتیی گیان و ماڵی هاووڵاتییان توندتر بکەن، هاوکات هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکی حکومەتی بۆ پارێزگای سلێمانی دووپات کردەوە و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی ڕووداوەکان خواست.

 

لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر دوو حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە پارێزگای سلێمانی روویداوە، جگە لە زیانێکی زۆری ماددی،ژمارەیەک کارمەندی بەرگری شارستانی برینداربوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP