هەرێم نیوز
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردن و ڕادەستکردنەوەی حەوت ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی (داعش)ی بە حکومەتی فیدراڵ ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە، 18ـی 8ـی 2026، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، توانیویانە حەوت ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەستگیر بکەن کە لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە بەپێی ماددەی ٤ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داواکراو بوون و پێشتر لە شاری سلێمانی و دەوروبەری خۆیان حەشاردابوو.
دەزگای ئاسایش ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو کەسانە لە ڕابردوودا ئەندامی گرووپە چەکدارەکانی ڕێکخراوەکە بوون و بەشدارییان لە کردەوە تیرۆریستییەکاندا کردووە، بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و لێکۆڵینەوە، ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ کراونەتەوە.