هەرێم نیوز
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕای گەیاند کە واشنتۆن بەمنزیکانە دەکەوێتە قۆناغێکی نوێی جەنگی ئێرانەوە و جەختی کردەوە کە ناکرێت لەسەر مێزی دانوستان متمانە بە تاران بکرێت.
ئەمڕۆ هەینی، 21ـی 8ـی 2026، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی لە بەردەم قۆناغێکی نوێی جەنگدایە لەگەڵ ئێراندا.
ڕوویشی کردەوە کە ئەزموون سەلماندوێتی لەسەر مێزی دانوستاندا ناتوانرێت متمانە بە ئێرانییەکان بکەن.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران جەختیشی کردەوە، ڕێگریکردن لە بەئەتۆمیبوونی ئێران ئامانجی سەرەکیی سەرجەم ئیدارەکانی پێشووی ئەمریکا بووە و دۆناڵد ترەمپ توانیویەتی ئەو ئامانجە بەدی بێنێت.
ئاماژەی بەوەش کرد کە هەوڵ و کارەکانیان بۆ کۆتاییپێهێنانی جەنگی ئێران بەردەوامییان دەبێت.