دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی بۆ کۆمپانیاکانی هەناردەکردنی گەنمی جووتیاران دەرچوو

هەرێم نیوز

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار دراوە بە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ١١ کۆمپانیای هەناردەکاری گەنمی جووتیاران.

بڕیاری لێخۆشبوون و ئاراستەکردنی نووسراوی فەرمی
د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت، بڕیار دراوە بە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئەو کۆمپانیا و بازرگانانەی کە گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان هەناردەی دەرەوە دەکەن.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەش دا، ئەمڕۆ ٢٤ی ئابی ٢٠٢٦، نووسراوێکی فەرمییان ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە تاوەکو کۆمپانیاکان سوودمەند بن لە بڕیارەکە و لە خاڵە سنوورییەکاندا کارئاسانیی تەواویان بۆ بڕەخسێندرێت.

ماوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکە
د. محەمەد شوکری جەختی کردەوە کە بۆ ماوەی یەک مانگ ئەو ١١ کۆمپانیایە لە هەناردەکردنی گەنمدا لە سەرجەم ڕسووماتە گومرگییەکان لێخۆشبونیان بۆ دەکرێت، ئەمەش بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و ئاسانکاری بۆ بازرگانان.





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP