دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق کرد

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە عێراق.

پەیوەندییەکانی هەرێم و ڕووسیا
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵوێزی ڕووسیای کرد بۆ کارکردنی لەپێناو برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

لەلایەن خۆشییەوە، باڵوێزی ڕووسیا سوپاسی هاریکاری و هاوئاهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی، و خواستی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە نیشاندا. هەروەها هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕووسیا کردەوە.

تاوتوێکردنی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا کە ماکسیم ڕوبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP