هەرێم نیوز
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگیرانی چوار پاسەوانی بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەنجامدانی هەڵسوکەوتی نەشیاو بەرامبەر بە خانەنشینان.
ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی 9ـی 2026، دوای ئەوەی چەند پاسەوانێکی سەر بە لیوای بەرگری و فریاکەوتن لە بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی بە شێوازێکی نەشیاو ڕەفتاریان بەرامبەر بە خانەنشینان کردبوو.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و لیوای بەرگری و فریاکەوتن ئەنجومەنی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە پێکهێنا.
ئاماژەی بەوەش کراوە، لە ئێستادا چوار لە پاسەوانەکان دەستبەسەر کراون و بەپێی دیسیپلین و ڕێکارەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردووەتەوە کە دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، دەستبەسەرکراوان ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە و چاوپۆشی لە هیچ جۆرە بێڕێزیکردنێک ناکرێت.