دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

گەنجینەی ئەمریکا ڕێگری لە گواستنەوەی سەدان ملیۆن دۆلار بیتکۆین بۆ ئێران دەکات

هەرێم نیوز


وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر سەکۆی سەرمایە دیجیتاڵییەکانی "بیت بانک"ـی ئێرانی، کۆمپانیای پەرەپێدەری سەکۆکە و سێ کەسی سەر بە سەرمایەدار بابەک زەنجانیدا سەپاند، کە تۆمەتبارن بە گواستنەوەی سەدان ملیۆن دۆلار بە دراوی بیتکۆین بۆ سوپای پاسداران.
 
ئەمڕۆ هەینی، 18ـی 9ـی 2026، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، سزاکان هەریەکە لە حوسێن عەلی زاکر حوسێن، محەمەد مەهدی زاکر حوسێن و سەید عادل حەیدەری لەخۆدەگرن کە لە ڕێگەی کۆمپانیای "پێشتاز سیمرغ"ـەوە ئاسانکارییان بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان و سپیکردنەوەی پارە بۆ سوپای پاسدارانی ئێران کردووە.
 
ئەم ڕێکارانە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئیکۆنۆمیک ئاوتکاست"ـی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکادا جێبەجێ دەکرێن کە بە مەبەستی بڕینی سەرچاوە داراییەکان و تۆڕەکانی قاچاخی نەوتی تاران دەستی پێکردووە؛ هاوکات وەزارەتی گەنجینە هۆشداریی دا کە بەکارهێنانی دراوی کریپتۆ ناتوانێت ئێران لە سزاکان بپارێزێت و سەرجەم داراییەکانی ئەو کەسانە لە ئەمریکا سڕ دەکرێن و هەر هاوکارێکی نێودەوڵەتیشیان لە سیستەمی دارایی ئەمریکا بێبەش دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP