دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ماڵپەڕی شەفافیەت: داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە ١٠.٧٥ ملیار دینار بووە

هەرێم نیوز


بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی نانەوتیی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە ١٠ ملیار و ٧٥٠ ملیۆن دینار بووە، کە بەراورد بە هەفتەی پێشوو بە ڕێژەی زیاتر لە %١٠.٩ کەمی کردووە.
 
ئەمڕۆ هەینی، 18ـی 9ـی 2026، بەگوێرەی ماڵپەڕی "شەفافیەت" بۆ چاودێری و ڕێکخستنی داهاتە نانەوتییەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیە لە ڕێکەوتی ٥ـی ٩ تا ١١ـی ٩ـی ٢٠٢٦، بڕی ١٠ ملیار و ٧٥٠ ملیۆن و ٧٧٩ هەزار دینار بووە.
 
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، لە کۆی ئەو داهاتە، %٨٩ـی بە شێوەی نەختینە (کاش) و %١١ـی بە شێوەی چەک وەرگیراوە و مەقاسە سفر بووە؛ هاوکات بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو، داهاتی سنوورەکە بە بڕی زیاتر لە یەک ملیار و ٣١٦ ملیۆن دینار (بە ڕێژەی %١٠.٩١) ڕووی لە کەمبوونەوە کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP