دواین هەواڵ

عێراق‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

چوارچێوەی هەماهەنگی دوا مۆڵەت بۆ کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا دیاری کرد

هەرێم نیوز

چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەی شەوی ڕابردوودا بە ئامادەبوونی عەلی زەییدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕێککەوتووە لەسەر ئەوەی ڕۆژی ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٧ دوا مۆڵەت بێت بۆ کۆکردنەوە و قۆرغکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا.

پێشنیازەکەی هادی عامری و ڕەزامەندیی چوارچێوەی هەماهەنگی
هشام عەلی، پێشکەشکار و ڕۆژنامەنووسی دیاری کەناڵی "الشرقية نيوز" لە سەکۆی "X" ئاشکرای کردووە، پێشنیازی دیاریکردنی ئەو وادەیە لەلایەن هادی عامرییەوە خراوەتەڕوو و ڕەزامەندیی زۆرینەی ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگیی بەدەستهێناوە.

پڕکردنەوەی پۆستە وەزارییە بەتاڵەکان
شەوی ڕابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی چوارچێوەکە، جەخت لەسەر گرنگیی خێراکردنی یەکلاکردنەوەی پۆستە وەزارییە بەتاڵەکان کراوەتەوە بەپێی پێوەرەکانی لێهاتووئی و دەستپاکی، بە جۆرێک کە گونجاو بێت لەگەڵ شایستە نیشتمانییەکان و بەردەوامیی کاری دامەزراوەکانی دەوڵەت مسۆگەر بکات.





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP