دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وردەکاریی گەیشتن و دابەشکردنی نەوتی سپی ئاشکرا دەکات

هەرێم نیوز
⠀
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی سەرۆکوەزیرانی عێراقی بۆ دابینکردنی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێم ڕاگەیاند و ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی دەکات.
⠀
ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی 11ـی 2026، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە، کە دوای هەوڵە بەردەوامەکانیان ئەو بڕە نەوتە لەلایەن بەغدادەوە دابین کراوە، بەڵام تەنیا لە سەدا ١٨ـی پێداویستیی هەرێمی کوردستان پڕ دەکاتەوە کە پێویستی بە زیاتر لە ٢٦٨ ملیۆن لیترە ئەگەر بۆ هەر خێزانێک ٢٠٠ لیتر دابین بکرێت.
⠀
ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر لەگەڵ گەیشتنی ئەو پشکە نەوتە، وەزارەت لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەکانەوە بە میکانیزمێکی گونجاو دەست بە دابەشکردنی دەکات، ئەوەش بە هەمان ئەو نرخەی کە لەلایەن وەزارەتی نەوتی فیدراڵەوە دیاری کراوە و دەبێتە ٢٥٠ دینار بۆ هەر لیترێک.
⠀
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەردەوام لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر هێڵ دەبێت بۆ گواستنەوەی ئەو بڕە و هەروەها هەوڵدان بۆ زیادکردنی پشکەکە تاوەکو بە تەواوی لەگەڵ پێداویستییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستاندا بگونجێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP