دواین هەواڵ

کوردستان‌

 48 خولەک پێش ئێستا

کەرکووک؛ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تاوتوێی نرخێکی نوێ بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان دەکات

هەرێم نیوز

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەستی پێ کرد، بە مەبەستی تاوتوێکردنی داواکاریی هاوڵاتییان و دابەزاندنی زیاتری نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان.

خۆپیشاندان و دابەزاندنی یەکەمی نرخەکە
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەست پێ کرد، دوای ئەوەی لە شەوی ڕابردووەوە لە چەند گەڕەکێکی شاری کەرکووک هاوڵاتییان دژی گرانکردنی نرخی ئەمپێری مۆلیدە ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا.

پێشتر نرخی یەک ئەمپێری مۆلیدە لە کەرکووک بە ١٨ هەزار دینار دیاری کرابوو، ئەمەش شەپۆلێکی توندی ناڕەزایەتیی لێکەوتەوە. لە کاردانەوەی یەکەمدا، قایمقامیەتی کەرکووک بڕیاری دا نرخەکە بۆ ١٥ هەزار دینار کەم بکاتەوە.

داواکاریی هاوڵاتییان و بڕیاری چاوەڕوانکراو
بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییان و خۆپیشاندەران بە کەمکردنەوەی نرخەکە بۆ ١٥ هەزار دینار ڕازی نین و داوا دەکەن نرخەکە زیاتر دابەزێنرێت.

چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکدا بڕیار لەسەر کەمکردنەوەی زیاتری نرخی ئەمپێری مۆلیدە بدرێت تاوەکو بارگرانی لەسەر شانی هاوڵاتییان کەم بێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP