هەرێم نیوز
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، هەڵمەتەکانی حکومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و کۆنترۆڵکردنی چەکی دەرەوەی دەوڵەت بەبێ پچڕان بەردەوام دەبن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـی تشرینی دووەمی 2026، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، عەلی زەیدی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە شێخی هۆزەکان و کەسایەتییەکانی شاری نەجەف جەختی کردووەتەوە کە ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت یاری بە ئاسایشی عێراقییەکان بکات یان سامان و داهاتوویان بدزێت.
هاوکات زەیدی ئاماژەی بەوە دا، کە ئەو "هەڵمەتی بەرەبەیان"ـەی حکومەت بۆ ڕاوەدوونانی گەندەڵکاران ئەنجامی داوە، هەنگاوێکی تەواو یاسایی بووە و بەردەوام دەبێت، هەروەها هۆشداریی توندی دا کە لێپێچینەوەی یاسایی لە هەر کەسێک دەکەن چەک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت هەڵبگرێت، و پاراستنی سەروەریی یاسا و سامانی گشتیی بە ئەولەوییەتی کارەکانی حکومەت ناوبرد.