دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

هەیبەت حەلبوسی: هیچ کەس لە سەروو یاساوە نییە، نە لایەنی سیاسی، نە چەکدار و نە عەشایەر

هەرێم نیوز

هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک دەوڵەت لە ناو دەوڵەتدا قبوڵ ناکەن و هیچ لایەنێک لە سەروو یاساوە نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەیامێکدا جەختی کردەوە، کە پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسی، چەکدار و عەشایەرییەکان لە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا بن، و ئاماژەی بەوە دا کە شەرم لە هیچ کەسێک ناکەن و ناو و ناونیشانی هەموو لە یاسادەرچووان و گەندەڵکاران ئاشکرا دەکەن.

هاوکات حەلبوسی دووپاتی کردەوە، کە عەلی زەیدی وەک فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان سوورە لەسەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی حکومەت بۆ چەسپاندنی یاسا و هیچ پاشگەزبوونەوەیەک لەو هەنگاوانەدا نییە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP