دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە نەجەفەوە زنجیرەیەک بڕیاری سەربازی و ئابووریی پەسەند کرد

هەرێم نیوز

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی خۆیدا لە پارێزگای نەجەف، چەندین بڕیاری سەربازی و ئابووریی پەسەند کرد، لەوانە دابینکردنی سیستەمی درۆن بۆ دەزگای دژەتیرۆر و نۆژەنکردنەوەی بۆڕیی نەوتی عێراق - تورکیا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2026، بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیران کە بە سەرۆکایەتیی عەلی فالح زەیدی لە شاری نەجەف بەڕێوەچوو، ئەم بڕیارانەی خوارەوە پەسەند کران:

بەهێزکردنی دەزگای دژەتیرۆر: دەنگدرا لەسەر دابینکردنی سیستەمی پێشکەوتووی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) بۆ دەزگاکە.

بۆڕیی نەوتی عێراق - تورکیا: پێشنیازی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابووری سەبارەت بە نۆژەنکردنەوەی بۆڕیی هەناردەکردنی نەوتی نێوان هەردوو وڵات پەسەند کرا.

وەبەرهێنانی گازی ناسریە: گرێبەستی پرۆژەی وەبەرهێنانی گازی خێرای کێڵگەی ناسریە بۆ ماوەی دوو ساڵ نوێ کرایەوە، دوای ئەوەی تێچووی بەکرێگرتنی بە ڕێژەی 25.5% کەم کرایەوە.

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا ڕەوشی گشتیی وڵات و چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ پارێزگاکان تاوتوێ کران و بڕیاری جێبەجێکردنیان درا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP