هەرێم نیوز
سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ لوبنان، تاوەکو کاتێکی نادیار دواخرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـی تشرینی دووەمی 2026، باڵیۆزی عێراق لە لوبنان بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بەیروت تاوەکو کاتێکی نادیار دواخراوە.
ئەم بڕیارە تەنها چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە دێت کە هەر ئەمڕۆ باڵیۆزی عێراق ئاشکرای کردبوو، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، عەلی زەیدی لە چوارچێوەی گەشتێکیدا بۆ وڵاتانی عەرەبی سەردانی لوبنان بکات بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.