دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

بڕیارێک بۆ تەنسیبی فەرمانبەران دەرکرا

هەرێم نیوز

ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێکی داوە بۆ گواستنەوەی فەرمانبەرانی 13 پسپۆڕیی بۆ فەرمانگەیەکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
بەپێی نووسراواێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گشتاندن بۆ سەرجەم وەزارەتەکان کراوە بە مەبەستی تەنسیبکردنی فەرمانبەران بۆ سەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لە نەوت و کانزاکانی پارێزگای هەڵەبجه.
ئاماژە بەوە دراوە: "ڕەزامەندیی دراوە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی هەڵگری بڕوانامەی (بەکالۆریۆس، دبلۆم، ئامادەیی، بێ بڕوانامە و پەیمانگای نەوت."
پسپۆڕییەکانیش بریتین له: کارگێڕی، ژمێریاری، جیۆلۆجی، ئای تی، کمیایی، یاسایی، ڕووپێو، ئەندازیاریی نەوت، شۆفێر، کارگوزار، تەکنیکی و فیزیایی.

ئاشکراشی کردووە: "هەر فەرمانبەرێک خوازیاری تەنسیب بێت نووسراوەکەی دەبێ ئاڕاستەی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت."
جەخت کراوەتەوە، ئەو بڕیارە فەرمانبەرانی راژەی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ ناگرێتەوە.
كاتێك فەرمانبەرێك میلاك و دۆسییە و مووچەی هەر لە فەرمانگەی بنەڕەتیی خۆی دەبێت، تەنیا دەوام و شوێنی كارەكەی دەگۆڕێت، ئەوە پێی دەگوترێت تەنسیب.
پێشتر د.عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیان رایگەیاندبوو: "لە بابەتی گواستنەوەی فەرمانبەراندا، تەنسیبی فەرمانبەران رێگەپێدراوە و كێشەی نییە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP