دواین هەواڵ

عێراق‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

زەیدی داواى لابردنى زێدەڕۆییەکانی سەر هێڵی بۆرییە نەوتییەکان دەکات

هەرێم نیوز

وتەبێژی حکومەت ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیران پارێزگارەکانی ڕاسپاردووە بۆ دەستنیشانکردن و سنووردارکردنی زێدەڕۆییەکانی نیشتەجێبوون لەسەر هێڵی بۆرییە نەوتییەکان، ڕێنمایی داوە بە بەئامارکردنی ئەو زێدەڕۆییانە و قەرەبووکردنەوەی خاوەنەکانیان لە چوارچێوەی پڕۆژەی دەستپێشخەریی نیشتیماندا.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتى عێراق، سەبارەت بە دەرکردنى ڕێنمایی نوێی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ لابردنى زیادەڕۆییەکانى سەر بۆرییە نەوتییەکان، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، عەلی زەیدی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران پارێزگارەکانی ڕاسپاردووە بۆ دەستنیشانکردنی زێدەڕۆییەکانی نیشتەجێبوون لەسەر هێڵی بۆرییە نەوتییەکان و لەو ناوچانەی کە درووستکردنی خانوو تێیاندا قەدەغەیە.
ئاماژەی بەوەش کرد، سەرۆکوەزیران ڕێنمایی داوە بە بە ئامارکردنی ئەو زێدەڕۆییانە و چارەسەرکردنیان و سوودمەندبوونی شایستەکانی نیشتەجێبووی ئەو خانووانە لە دەستپێشخەریی (نیشتیمان)، کە دابەشکردنی یەک ملیۆن پارچە زەویی نیشتەجێبوون بەسەر کەسانی شایستەدا لەخۆدەگرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەم ماوەیە حکومەتى عێراق زۆر بەوردى لەسەر دۆسییەى نەوت دەوەستێت، هەر لە ڕێگریکردن لە بەقاچاغبدرنى نەوت تا ڕێگرییەکانى بەردەم هەناردەى نەوت وەستاوەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP