دواین هەواڵ

عەلی باپیر و هاوبیرەکانی

‌ئەسرین عاسی شوانی

5 کاتژمێر پێش ئێستا

لە ساڵی 2003 عەلی باپیر ناوچەی هەورامانی فرۆشت بە 250هەزار دۆلار و 70برای دینی خۆیشی بە کوشت دا بە سارۆخەکانی ئەمریکا.
 ئەم جۆرە کەسانە نە نیشتمانیان هەیە و نە ئاڵاش، ئەم بۆدەڵانە داشۆراون لە هەموو جوانیەکی نیشتمان، گوناهە کاتی بمرن بستێک خاکیان پێ ڕەوا ببینرێ تا لاشە بۆگەنەکانیانی لێ بشارنەوە، ئەمانە بێ بەرین لە ئاڵاو خاک و نیشتمان و پیرۆزیەکانی،ئەرێ بەڕاست  لە شەڕی دژی داعشدا، كەس عەلی باپیری بینی سەردانی پرسەی شەهیدێك بكا؟ كەس عەلی باپیری بینی بچێت دەستێك بە سەری منداڵێكی شەهیدی پێشمەرگەدا بهێنێت؟ یان ئەودەم خەریكی زەماوەندی سێیەمی بووك گواستنەوەکەی بوو؟ 

 بۆیە گلەیی لەم جۆرە کەلەپوتانە ناکرێت،هەر خۆیان بە خۆیان بن.ئێستا جاشێتی و سیخووڕی بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق و ئێران دەكەن، دەبێ دیمەنی ئەمنە سوورەكەی سلێمانییان لە رۆژانی راپەڕیندا بێتەوە یاد كە خەڵك دەچوو سەیری مەیتە بۆگەنەكانی ئەمن و سیخووڕەكانی بەعسی دەكرد، ئەی جاش و خۆفرۆشینە بیرتان بێ، هەموو رۆژێك و هەموو سەردەمێك ئەمەتان بۆ ناچێتە سەر، بەری خۆر بە بێژنگ ناگیرێت، هەموو گەلی كورد وەك ئێوە خۆی ناچەمێنێت، رۆژێك دادێ خۆتان لە دادگای گەلدا دەبیننەوە، ئەوكات رەییان كلدانی و قەیس خەزعەلی و سوپای پاسداران فریاتان ناكەون، چونكە ئەودەم ئەوانیش نیین.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP