دواین هەواڵ

کوردستانێکى دیموکراسى لە نێو عێراقێکى نادیموکراسى وشکستخواردوودا

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

2 رۆژ پێش ئێستا

 
عێراقى بەزۆر دروستکراو و لکێنراوى دەستى کۆلۆنیالیزم ، بەتایبەتى بۆ گەلى کورد وەک نەتەوەیەکى ڕەسەنى خاوەن خاک ،ناسنامە و مێژوو و زمان و کەلتوورى ، کە مێژوو و جوگرافیایی تایبەمەندى خۆى بەسەردا زاڵ کردووین ، هیچ شتێک نابێتە پاساو بۆ کەوتن و شکست ، ئەگەر ئەو شکست  لە ئەنجامى کارایی دیموکراسیش بێت ، چونکە گەلى کورد هەمیشە بەرپرسیارانە مامەڵەى کردووە،هەمیشە بەهۆى سیستەم و زێهنیەتە خۆسەپێنەرەکان بەرپرسیاریەتیی هەرە گەورە کەوتۆتە سەر ئەستۆى گەلى کورد و باجى قورسیشى داوە تەوە 
ئەوەتا زیاتر لەیەک سەدەیە ، گەلى کورد لە پێناو و چەسپاندنى ئازادى و دیموکراسى لە عێراق دا ، ڕووبەرووى گەورەترین هەوڵى لەناوبردن و سڕینەوە بووەتەوە و زۆرترین جار هەوڵى کۆمەڵکوژى و گۆڕینى شوناس و جوگرافیاکەى دراوە ، لەکاتێکدادەسەڵاتە یەک لەدواى یەکەکانى عێراق نەک هەر باوەریان بە دیموکراسى وەک مافى گەلانى عێراق نەبووە ، بەڵکو هەمیشە بە ئاگرو ئاسن و گەمارۆ و گەلەکۆمەکى ڕووبەڕووى بوونەتە، بەتایبەتى لەماوەى 22 ساڵى رابردوو ڕووخانى ڕژێمى دیکتاتۆرى وبەعسى و فاشیزمى ، نەک هەر زێهنیەتى عێراق هیچ گۆڕانکارى بەسەردا نەهاتووە بەڵکو ، لەگەڵ کۆمەڵێک لایەن و حزبى کوردى بەناوى بەرگرى لە مافەکانى کورد ، ئێستا دەیانەوێت بەشێوەیەک بەرگرى لە بەغدا بکەن ، گوایە کوردستان وێرانە و نەک ئازادە و هیچ سوودێکى نییە ، هەروەها دیانەوێت بڵێن کوردستان هیچ جۆرە مەترسى و گەمارۆ و فشارێکى عێراقى لە سەر نییە ، بەڵام لە بنەڕەتدا گروپە تیرۆریستى و میلیشیا تایفەگەرییەکان رۆژ بەرۆژى ژمارەیان و چەکەکانیان بە شێوەیەکى نایاسایی زیاتر دەبێت و لەهەمانکاتیشدا دەستیان بەسەر هەموو جومگەکانى دەسەڵاتى عێراقدا گڕتووە و بەشێوەیەک باوەریان بە دەنگ و دیموکراسى و دەستوور و فیدڕاڵى هەر نەبووە و نابێ ، جگە لە فەرمانى وەلائیی و دەرەکى نەبێت 
گەر دوێنى دەسەڵاتەکانى عێراق بزوێنەرى کوشتن و داپڵۆسینى کورد بووە لە سەر خاک و نشتیمانى لەتکراوى بۆ چواربەش ، تەنانەت لەوەى ئێستاى باشوورى کوردستان کە خاوەن قەوارەى خۆیەتى بەناوى هەرێمى کوردستان ، تا ئێستاش نیوەى خاکەى داگیرکراوە و لە کێشەدایە و دەسەڵاتدارانى بەغدا 22 ساڵە کۆسپ و ئاستەنگ دروست دەکەن بۆ گەڕانەوەى بۆ باوەشى دایکى کوردستان ، ئەوەش ئاماژەیە بەوەى مەترسى گەورە لە سەر کوردستان کۆتایی نەهاتووە چونکە ئەو دەسەڵاتەى لە عێراق حکوومڕانى دەکات باوەرى بە دیموکراسى و پێکەوەژیان و هاوبەشى و سازان و مافە دەستوورییەکانى گەلى کورد نییە ، ئەوەى لە ئێستەدا لە عێراق دەگوزەرێت نە هاوسەنگییە و نا ئازادى و نە سازان و نەدادپەوەرى و نە بوونى ئارامى و سەقامگیرى و متمانە لە نیشتیماندا ، بەڵکو تەنها بە دروشمێکى بریقەدار بە ناوى دیموکراسى جوانکارى بۆ کراوە ، لە ژێر ئەو سێبەرشدا هەر رۆژەوە بە جۆرێک کوردوکوردستان ڕووبەڕووى ستەمێکى سیاسى گەروەى دەبێتەوە 
بۆیە، گەلى کورد ، گەلێکى ئازادیخواز ودیموکراسیخوازە و بەکردەوەش سەلماندوێتى ، یەکێک لەو گەلانە هەمیشە هەوڵى لەناوبردنى دراوە ، چونکە تا بە ئێستاش گۆڕانکارى بە سەر زێهینەتى داگیرکەرانى کوردستاندا نەهاتووە ، لەگەڵ هەموو ئەو گۆڕانکارییە گەورانەى لە ناوچەکە و دونیادا روودەدەن ، لێرەدا گرنگە گشت هەنگاوەکان بە ئاراستە تەبایی و یەکدەنگى نێوماڵى کوردستان بێت و هەرچى زووتر خۆى رێکبخاتەوە و پەیرەو پەیامى سەرۆک بارزانى بێت ، کە هەمیشە هەوڵەکانى لە پێناو یەکدەنگى کوردو هێزولایەنەکانە نەک تەنها لەباشوورى کوردستان بەڵکو سەر ئاستى هەموو کوردستان

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP