دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

ئەشواق جاف ناچێتە پەرلەمان و دەبێتە باڵیۆز؛ ناوی جێگرەوەکەی ئاشکرا کرا

هەرێم نیوز

پەرلەمانتارانی پارتی ئاشکرای دەکەن کە ئەشواق جاف سوێندی یاسایی ناخوات و دەبێتە باڵیۆز، ئەمەش بۆ ئەوەی پشکی کورد لەو پۆستە نەفەوتێت، هاوکات ناوی جێگرەوەکەی ئاشکرا دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 6ی 1ی 2026، دوو پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایانگەیاند، دکتۆرە ئەشواق جاف کە یەکێک بوو لە دەرچووانی فراکسیۆنەکەیان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، تا ئێستا نەچووەتە پەرلەمان و سوێندی یاسایی نەخواردووە.

سەبارەت بە هۆکارەکەشی ڕوونیان کردەوە کە ناوبراو پۆستی باڵیۆزی وەرگرتووە و دەبێتە باڵیۆزی عێراق لە یەکێک لە وڵاتان، بۆیە بەگوێرەی ڕیزبەندی کەسێکی دیکە دەخرێتە شوێنەکەی.

پەرلەمانتارەکان ئاماژەیان بەوە دا کە ئەمە فەرمانی بارزانی بووە بۆ ئەوەی ئەو پۆستە گرنگەی باڵیۆز لەدەست کورد دەرنەچێت، بەتایبەت دوای ئەوەی لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو متمانە بە 93 باڵیۆزی نوێ بەخشرا کە 19یان کورد بوون.

لای خۆیەوە دکتۆرە نەزاکەت حوسێن کە بە دوو هەزار و 160 دەنگ لە دوای ئەشواق جاف دێت، ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا بە فەرمی ئاگادار نەکراوەتەوە بەڵام بەپێی دەنگەکان ئەو دەچێتە شوێنەکەی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP