دواین هەواڵ

خۆڕاگریی، رازی سەرکەوتنە!

‌رابەر تەڵعەت

3 کاتژمێر پێش ئێستا

بارودۆخی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان، هەرچەندە لە ڕواڵەتدا قەیراناوییە، بەڵام لە قوڵاییدا دەرفەتی ستراتیژیی نوێی تێدایە. هێرشی داعشە نوێیەکانی سوریا و تورکیا، کۆتایی بە قۆناغی (شۆڕشی چەکداریی ڕۆمانتیک) هێنا و کوردی خستە بەردەم واقیعێکی سەختی (ڕیال پۆلیتیک)، سیاسەتی واقیع. ئەمە شکست نییە، بەڵکو گواستنەوەیەکی زۆرەملێیە بۆ قۆناغێکی پێگەیشتووتری سیاسی.

کورد لە سوریا ناکەوێت، چونکە مێژوو سەلماندوویەتی کە توانای مانەوەی هەیە. فەلسەفەی خۆڕاگری لەناو یادەوەریی بەکۆمەڵدا ڕەگی داکوتاوە. لە ڕووی ستراتیژیشەوە، کارتەکانی (داعش، هێزی ڕێکخراو، هێزی نەرم، و پێگەی جیۆ-ئابووری و سیاسی) هێشتا بەدەستەوەیە.

پێشبینی دەکرێت لە داهاتوویەکی مامناوەنددا، حکومەتی ناجێگیری دیمەشق و تورکیا، ناچار بن لەگەڵ واقیعی بوونی کورد وەک هێزێکی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ڕێکخراو ڕێک بکەون. ڕێککەوتنی یەکگرتن لەگەڵ سوپا، لەبری تواندنەوە، دەبێتە هۆی دروستبوونی پێگەیەکی دیفاکتۆی قووڵی کوردی لە سوریادا. ئەمە سەرەتای گۆڕانکارییەکی جیۆپۆلەتیکییە کە تێیدا کورد لە ئەکتەرێکی چەکداری نادەوڵەتییەوە دەگۆڕێت بۆ ئەکتەرێکی سیاسیی کاریگەر لەسەر نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. یارییەکە تازە دەستی پێکردووە و وەک مێژوو سەلماندوویەتی، ئیرادەی مانەوە هەمیشە لەسەروو هاوکێشە کاتییەکانی هێزەوەیە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP