دواین هەواڵ

سیستمی حوکمڕانی لەئێران چۆن بەڕێوە دەبرێت؟

‌کوردستان ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەم یەک دوو وشەیەی خوارەوە بە ئاسانی بۆمان روون دەکاتەوە کە سیستمی حوکمڕانی لە رابەری باڵاوە تا دایەرەی ئاو لە ئێران چۆنە و سیستمەکە لە چی پێک هاتووە.

یەکێک لە هەرە سیستمە سیاسیی و حوکمڕانییەکانی جیهان لە رووی ئاڵۆزی و تێکەڵ و پێکەڵی و تۆکمەییەوە، سیستمی ئێرانە، کە لەلایەن چەندین کەسەوە زۆر بەوردی دارێژراوە و چەندین دەسەڵاتی باڵا و چەندین کەسی وردەوە دارێژراوە، هیچ کەس لەو وڵاتە لە لوتکەی هەرەمەکەوە تا بنکەکەی بە ئاسانی ناتوانێت بچێتە ناویەوە، ئەگەر ورد و زیرەک و تۆکمە نەبێت، لەم نوسینەدا هەوڵدەدەم بە زمانێکی ساددە و پەتی هەر هەموو نیزامەکەتان بۆ شی بکەمەوە، دڵنیا دەبن شتێکی پر بەبەرگی دەبێت و بێلایەنانە و وەک خۆی نیشانتانی دەدەم.

سیستەمی حوکمڕانی لە ئێران یەکێکە لە ئاڵۆزترین و بێوێنەترین سیستمەکانی جیهان، کە لەسەر بنەمای فەلسەفەی "ویلایەتی فەقێ" (ولایة الفقیە) دامزراوە. ئەم سیستمە تێکەڵەیەکی غەریبە لە "تیۆکراسی" (حوکمی ئایینی) و "دیموکراسیی سنووردار".
گرنگترین: ڕێبەری باڵا
لە سیستمی حوکمڕانی ئێراندا، رێبەری باڵای وڵات واتە وەلی فەقێ، بەرزترین دەسەڵاتی سیاسی، ئایینی و سەربازییە ئەمە بەپێی دەستووری وڵاتەکە رێکخراوە، لە یەک کاتتدا فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانە و بڕیاردەری کۆتاییە لە هەموو پرسە ستراتیژییەکان کە لە وڵاتەکەدا روودەدات و بەهێزترن کەسە کە دەتوانێت بە گشتی بریار لە هەموو شتێک بدات، واتە لە دەرزیەکەوە تا دەگاتە بۆمبی ئەتۆم لە ژێر چاوەدێری وردی رابەری باڵادایە.
دەسەڵاتە ڕاستەوخۆکانی ڕێبەر:
• دیاریکردنی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری.
• دیاریکردنی فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران و ئەرتەش.
• دیاریکردنی ٦ ئەندامی مەلا لە "ئەنجومەنی پارێزەران".
• سەرپەرشتیکردنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی فەرمیی دەوڵەت.
• بڕیاردانی کۆتایی لەسەر جەنگ، ئاشتی و سیاسەتی دەرەوە.
چۆن و کێ دەبێتە رابەر؟
پرۆسەی دیاریکردنی ڕێبەری باڵا لە ئێران (وەلی فەقێ) یەکێکە لە ناڕوونترین و هەستیارترین پرۆسە سیاسییەکان کە تێیدا ئایین و سیاسەت بە جۆرێک تێکەڵ دەبن کە دەسەڵات لە بازنەیەکی داخراودا دەمێنێتەوە و هیچ کەس بە تەواوەتی نابێتە شارەزای ئەم بەشەی حوکمڕانی دەسەڵات، ئەمەش بە شارەزایی زۆر بەهێز دانراوە، ئەم خاڵانەی خوارەوە بە روونی نیشانی دەدەن کە کێ دەتوانێت ببێتە ڕێبەر، چۆن هەڵدەبژێردرێت و ئەو بازنە داخراوەی دەسەڵات چۆن کار دەکات؟
یەکەی یەکەم:  مەرجە دەستوورییەکان (کێ دەتوانێت ببێتە ڕێبەر؟)
دەستوور رێگە دەدات کەسەک ببێت بە رێبەری باڵا بەپێی ماددەکانی پێنج و سەد و نۆی دەستووری ئێران، ئەو کەسەی دەبێتە ڕێبەر دەبێت ئەم خەسڵەت و مەرجانەی هەبێت
• لێهاتوویی زانستی (اجتهاد) دەبێت پلەی "موجتەهید"ی هەبێت لە فیقهی شیعەدا و بتوانێت فەتوا لەسەر پرسە جیاوازەکان بدات، بەڵام ئەم مەرجە بۆ خامنەیی گۆڕدرا.

• دادپەروەری و تەقوا: دەبێت لە ڕووی ئایینییەوە بە کەسێکی دادپەروەر و پارێزگار بناسرێت.
• بینینی سیاسی و کۆمەڵایەتی: دەبێت شارەزایەکی قووڵی لە سیاسەتی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی هەبێت.
• ئازایەتی و بەڕێوەبردن: دەبێت توانای فەرماندەیی هێزە چەکدارەکان و بەڕێوەبردنی وڵاتی هەبێت لە کاتی تەنگژەکاندا.
یەکەی یەکەم: دووەم کێ ڕێبەر هەڵدەبژێرێت؟ 
لە ناو ئێران دەزگایەکی تۆکمەی زیرەک هەیە کە مافی دیاریکردنی رێبەری هەیە ئەم دەزگاییە پێی دەگوترێت
ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری" (مجلس خبرگان رهبری)ئەمە مافی تەواوەتی هەیە کە رابەری باڵا هەڵبژێرێت و کەسێکیش کاندید بکات بۆ پۆستەکە، جا لێرەدا بە پێویستی دەزانم  بزانن ئەنجوومەنی شارەزایان کێن و چۆنن بەم شێوەیەی خوارەوە
• ئەم ئەنجومەنە لە ٨٨ پیاوی ئایینی پلەبەرز (مەلا و موجتەهید) پێکهاتووە.
• هەر هەشت ساڵ جارێک دەنگیان پێ دەدرێت لە لایەن خەڵکی ئێرانەوە بەڵام تەنها ئەو کەسانە دەتوانن خۆیان کاندید بکەن بۆ ئەم ئەنجومەنە کە "ئەنجومەنی پارێزەران" پەسەندیان بکات جا با باسێکی وردی ئەم ئەنجوومەنەش بکەین.

ئەنجومەنی پارێزەران چییە؟
ئەنجومەنی پارێزەرانی دەستوور (شورای نگهبان) بەهێزترین و کاریگەرترین دەزگای یاسایی و سیاسییە لە سیستەمی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا. ئەم ئەنجومەنە وەک "فلتەری سەرەکی" ڕژێمەکە کار دەکات و دەسەڵاتێکی ڕەهای هەیە بەسەر دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن (حکومەت) و یاسادانان (پەرلەمان)

١. پێکهاتەی ئەنجومەنەکە 
ئەنجومەنی پارێزەران لە ١٢ ئەندام پێکهاتووە کە بۆ ماوەی ٦ ساڵ دادەنرێن و بەم شێوەیە دابەش دەبن:
• ٦ پیاوی ئایینی (فووقەها) ئەمانە ڕاستەوخۆ لەلایەن ڕێبەری باڵا وە دادەنرێن. دەبێت پلەی "ئیجتیهاد"یان هەبێت و شارەزای قووڵی شەریعەتی ئیسلام بن.
• ٦ یاساناس (حقوقدان): ئەمانە لەلایەن سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەرییەوە کاندید دەکرێن (کە خودی سەرۆکی دادوەریش ڕێبەر دایدەنێت و دواتر لەلایەن پەرلەمانەوە دەنگیان پێ دەدرێت.
٢. ئەرک و دەسەڵاتە سەرەکییەکان
ئەم ئەنجومەنە سێ ئەرکی یەکجار گەورەی لەسەر شانە کە وای لێ دەکات لە سەرووی هەموو دەزگاکان بێت کە بە گرنگترین ئەرکەکان دادەنرێت لە ئێراندا.
ئەی-  فلتەرکردنی کاندیدەکان 
ئەمە ترسناکترین دەسەڵاتی ئەنجوومەنەکەیە، هەر کەسێک بییەوێت خۆی بۆ ئەم پۆستانە کاندید بکات، دەبێت ئەم ئەنجومەنە پەسەندی بکات
• کاندیدانی سەرۆک کۆمار.
• کاندیدانی پەرلەمان.
• کاندیدانی ئەنجومەنی شارەزایان.
• ئەنجومەنەکە دەتوانێت هەر کەسێک ڕەت بکاتەوە (تەنانەت ئەگەر پێشتر بەرپرسیش بووبێت) بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بۆ ڕای گشتی ڕوون بکاتەوە، ئەمە وادەکات تەنها ئەو کەسانە بچنە ناو دەسەڵات کە ١٠٠٪ وەفادارن بۆ ڕێبەر.
بی. چاودێریکردنی یاساکان
هەموو ئەو یاسایانەی لە پەرلەماندا (مجلس) پەسەند دەکرێن، دەبێت بنێردرێن بۆ ئەنجومەنی پارێزەران ئەگەر بە دڵیان نەبوو هەڵدەوەشێنەوە و تەفروو توونا دەکرێن و حسابیان بۆ ناکرێت.
• ئەگەر ئەنجومەنەکە بڵێت یاسایەک دژی شەریعەتی ئیسلام یان دژی دەستووری ئێرانە، یاساکە یەکسەر هەڵدەوەشێتەوە و پەرلەمان ناچارە بیگۆڕێت.
• لەم بەشەدا، تەنها ئەو ٦ مەلا ئایینییەی کە ڕێبەر دایناون مافی ڤیتۆیان هەیە لەسەر "شەریعەتی ئیسلام".
سی. سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکان
ئەنجومەنی پارێزەران بەرپرسە لە بەڕێوەبردنی گشتپرسی و هەڵبژاردنەکان، ئەوان بڕیار دەدەن کە ئایا هەڵبژاردنێک پاک بووە یان نا، و دەتوانن ئەنجامی سندوقەکان هەڵبوەشێننەوە ئەگەر بە دڵیان نەبێت.


یەکەی یەکەم- سێیەم: بازنە داخراوەکە
لێرەدا تێدەگەیت کە چۆن سیستمەکە ڕێگە نادات کەسێکی دەرەکی ببێتە ڕێبەر و بتوانێت شتەکان کۆنترۆڵ بکات
1. ڕێبەری شەش  ئەندامی "ئەنجومەنی پارێزەران" دادەنێت.
2. ئەنجومەنی پارێزەران، کاندیدەکانی "ئەنجومەنی شارەزایان" فلتەر دەکات.
3. ئەنجومەنی شارەزایان، ڕێبەری داهاتوو دیاری دەکەن.
یەکەی یەکەم- چوارەم. پرۆسەی دیاریکردن لە کاتی چۆڵبوونی کورسیی ڕێبەری
ئەگەر ڕێبەر بمرێت یان دەست لەکار بکێشێتەوە، ئەنجومەنی شارەزایان یەکسەر کۆدەبنەوە:
• دیاریکردنی کاندیدەکان: لیژنەیەکی نهێنی لە ناو ئەنجومەنی شارەزایان هەیە کە بەردەوام لیستی ئەو کەسانە ئامادە دەکەن کە شیاون بۆ ڕێبەری. ئەم لیستە زۆر نهێنییە.
• دەنگدان: کاندیدەکان دەخرێنە دەنگدان. هەر کەسێک دوو لەسەر سێی (٢/٣) دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەزایان بەدەست بهێنێت، دەبێتە ڕێبەری نوێ.
• ڕێبەری کاتی: تا ئەو کاتەی ڕێبەری نوێ دیاری دەکرێت، ئەنجومەنێکی سێ کەسی (سەرۆک کۆمار، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری، و یەکێک لە مەلاکانی ئەنجومەنی پارێزەران) بە شێوەیەکی کاتی ئەرکەکانی ڕێبەر ڕادەپەڕێنن.

یەکەی یەکەم- پێنجەم: کێ بڕیاردەری ڕاستەقینەیە لە پشتی پەردە؟
تەنها ئەنجومەنی شارەزایان بڕیاردەر نییە. دوو هێزی تر کاریگەریی ڕەهایان هەیە لەسەر ئەوەی کێ دەبێتە ڕێبەری داهاتوو:
1. سوپای پاسداران بەهۆی ئەوەی هەموو جومگەکانی ئابووری و سەربازیی وڵاتیان لایە، هیچ ڕێبەرێک ناتوانێت دەسەڵات بگرێتە دەست ئەگەر سپاهـ ڕەزامەند نەبێت.
2. بەیت و نووسینگەی ڕێبەر: ئەو دەزگا گەورەیەی کە خامنەیی بەڕێوە دەبات، کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر ئاراستەکردنی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەزایان.

یەکەی دووەم:دەزگا ئایینییە چاودێرەکان 
ئەم دەزگایانە هێزی ڕاستەقینەی ناو سیستمەکەن و ڕێگری لە هەر لادانێک دەگرن لە ئایدۆلۆژیای شۆڕش هەروەها رۆڵیان هەیە بەشێوەیەکی سیستماتیکی وڵات دروست بکرێت.
1. ئەنجومەنی پارێزەرانی دەستوور 
o پێکهاتووە لە ١٢ ئەندام (٦ مەلا و ٦ یاساناس).
o ئەرکی سیاسی: فلتەرکردنی کاندیدانی سەرۆک کۆمار و پەرلەمان. هەر کەسێک بۆن و بەرامەی دژایەتی ڕێبەری لێ بێت، ڕەت دەکرێتەوە.
o ئەرکی یاسایی: هەموو یاسایەک کە پەرلەمان دەری دەکات دەبێت ئەمان پەسەندی بکەن تاوەکو نەڵێن دژی ئیسلامە.
2. ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری (مجلس خبرگان)
o ٨٨ پیاوی ئایینین. ئەرکیان هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێیە یان لابردنی ئەگەر نەیتوانی ئەرکەکانی جێبەجێ بکات. (بەڵام کاندیدەکانی خۆشیان دەبێت لەلایەن ئەنجومەنی پارێزەرانەوە پەسەند بکرێن).
3. ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ڕژێم (مجمع تشخیص مصلحت)
o ئەگەر پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزەران کێشەیان هەبوو لەسەر یاسایەک، ئەم دەزگایە بڕیاری کۆتایی دەدات.

یەکەی سێیەم: (حکومەت)
ئەمە ئەو بەشەیە کە ڕووبەڕووی خەڵک دەبێتەوە و بەرپرسە لە ئیدارە و ئابووری دەیان کاری دیکە کە بۆ خەڵ بێت و هەموو کارێک دەکات کە دەبێت بکرێت.
• سەرۆک کۆمار: بە دەنگی خەڵک هەڵدەبژێردرێت (دوای فلتەری ئەنجومەنی پارێزەران). ئەو بەرپرسیارە لە بودجە، پلاندانان و بەڕێوەبردنی وەزارەتەکان.
• وەزارەتی ناوخۆ گرنگترین وەزارەتی مەدەنییە، پارێزگارەکان (استاندار)، قایمقامەکان (فرماندار) و پۆلیس لە ژێر دەستی ئەم وەزارەتەدان.

یەکەی چوارەم: پێکهاتەی سەربازی و ئەمنی 
ئێران تەنها یەک سوپای نییە، بەڵکو دوو سوپای هەیە کە چاودێری یەکتر دەکەن و زۆر زۆر ئاڵۆز و پرن لە وردەکاریی بەم شێوەیەی لای خوارەوە
1. ئەرتەش سوپایەکی کلاسیکییە، ئەمانە ئەرکیان پاراستنی سنوورەکان و یەکپارچەیی خاکی ئێرانە بە جوگرافیەکەی ئێستەیی  فڕۆکە جەنگییەکان و کەشتیگەلە گەورەکان لای ئەمانە.
2. سوپای پاسداران بەهێزترین دەزگای وڵاتە. ئەرکی "پاراستنی شۆڕش و دەسەڵاتی ئایینی"یە. وردەکاری دیکەشی هەیە  کە پێکدێن لەمانە
o فەیلەقی قودس: بۆ ئۆپراسیۆنەکانی دەرەوەی وڵات.
o بەسیج: هێزی میلیشیای ناوخۆیی بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان.
o ئابووری: پاسداران خاوەنی گەورەترین کۆمپانیاکانی نەوت، پەیوەندی و بونیادنانن (قەرارگای خاتم الانبیاء

یەکەی پێنجەم: دەزگا هەواڵگرییەکان 
ئێران دوو دەزگای هەواڵگریی یەکجار بەهێزی هەیە کە زۆرجار کێبڕکێی یەک دەکەن و توانیویانە پەل بهاوێژ بۆ هەموو جیهان کە ئەمانەن
• وەزارەتی ئیتلاعات: سەر بە حکومەت و سەرۆک کۆمارەو فەرمان لەوان وەردەگرێت و راپۆرت بەوان دەدات
• ئیتلاعاتی سپاهـ: دەزگایەکی هەواڵگریی سەربەخۆیە کە ڕاستەوخۆ سەر بە ڕێبەری باڵایە و زۆرجار لە وەزارەتی ئیتلاعات بەهێزترە لە راستیدا هەموو شتێک لە دەستی ئەماندایە.

یەکەی شەشەم: دەسەڵاتی دادوەری 
سەرۆکی دادوەری ڕاستەوخۆ لەلایەن ڕێبەرەوە دادەنرێت. دادگاکان دابەش دەبن بۆئەم بەشانەی خوارەوە.
• دادگای گشتی: بۆ کێشە ئاساییەکان و کێشەی خەڵک و شتی سەرەتایی
• دادگای شۆڕش:تایبەتە بەو کەسانەی تۆمەتبارن بە دژایەتی ڕژێم، سیخوڕی یان تێکدانی ئاسایش. ئەم دادگایانە زۆرترین سزای لەسێدارەدان دەردەکەن.

یەکەی حەوتەم: ئیدارەی ناوخۆ و پۆلیس 
بۆ ئەوەی بزانیت فەرمانەکان چۆن دەگەنە سەر شەقام کارەکان چۆن بەڕێوەدەچن و وردەکاری دیکەش
1. پارێزگا: لەلایەن وەزیری ناوخۆوە دادەنرێت. ئەو وەک "پاشایەکی بچووک" لە پارێزگاکەیدا هەموو فەرمانگەکان کۆنتڕۆڵ دەکات.
2. فەراجا : کورتکراوەی "فەرماندەیی جێبەجێکردنی یاسای کۆماری ئیسلامی
o ئەم دەزگایە بەرپرسە لە ئاسایشی ناو شارەکان، سنوورەکان، و بەرەنگاربوونەوەی ماددە بێهۆشکەرەکان.
o فەرماندەی گشتیی فەراجا لەلایەن ڕێبەری باڵاوە دادەنرێت، هەرچەندە لە ڕووی داراییەوە سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە.
3. دایەرەی مروور 
o ئەمە بەشێکە لە "فەراجا". بەرپرسە لە ڕێکخستنی هاتووچۆی ناو شار و دەرەوەی شار.
o ئەرکەکانی بریتین لە: دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری، سزادانی سەرپێچییەکان (جەریمە)، و کۆنترۆڵکردنی ترافیک.
o لە ئێران، مروور ئامرازێکی گەورەی کۆنتڕۆڵکردنی خەڵکە (بۆ نموونە لە ڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە سەیری حیجابی ناو ئۆتۆمبێلەکان دەکەن و سزایان دەدەن).
تێبینی: وێنەکە جیمینییە
تێکستەکە وەرگێرانی فارسیە لە سدا وسیما

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP