سەردانەکەی ئەوڕۆی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا ،لە کاتێکی زۆر هەستیاردا دێت، دۆخی سیاسی لەوپەڕی خراپیدایە کێشمەکێشی سیاسی و قوڵبادانی لایەنە سیاسیەکان ،هێندەیتر دۆخەکەی ترشاندووە، پێکهێنانی حکومەتی نوێ لەگەڵ قەیرانە درێژخایەنەکانی نێوان بەغدا و هەولێردا ، تێکەڵاو بووە!
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، تەنیا وەک "میوانێکی سیاسی" ناچێت بۆ بەغدا، بەڵکو وەک یەکێک لە بەتواناترین کەسایەتییە سیاسیەکان، کە ئەزموونی گەوورەی لە کردنەوەی کەناڵەکانی گفتوگۆی نێوان لایەنە ناکۆکەکاندا هەیە. دەچێت بۆ بەغداد ، ئەو وەک سیاسەتمەدارێکی هێمن دەچێت تاکو گرێکوێرەکان بکاتەوە ، ئەو پێی وایە بۆ هەموو گرفتێک ،جارەسەرێکیش هەیە، لەبری ئەوەی قەیران دروست بکات، بەدوای چارەسەری ئەگەریدا دەگەڕێت!!
لە عێرڵقدا ، قەیرانێکی قووڵی متمانە لە نێوان کوتلە و هێزە کێبڕکێکارەکاندا هەیە. بۆیە هەر هەنگاوێک بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان و بنیاتنانەوەی لێکتێگەیشتنەکان بێت، بە سەرنجێکی زۆرەوە سەیر دەکرێت. لێرەوە هەموو چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەکانی سەرۆک نێچیرڤانە لە بەغدا، نەک تەنها بۆ ئەوەی بزانن لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە چی دەگوترێ، بەڵکو بۆ تێگەیشتن لە شێوەی قۆناغی داهاتووش: ئایا وڵات بەرەو کەمکردنەوە و هاوبەشی دەڕوات، یان بەرەو خولێکی نوێی گرژی و دووبەرەکی هەنگاو دەنێت!
زۆر پرسی گەوورە لەنێوان کوردستان و عێراقدا لە چاوەڕوانی چارەسەرکردندان، هەر لە مووچە و نەوت و بودجەوە، تا دەگاتە ئایندەی پەیوەندی دەستووری نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی. بەڵام ئەوەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی جیاوازتر دەکات ئەوەیە کە لە هەستیاری ئەو ساتە تێدەگات و دەزانێت چیتر عێراق بەرگەی پێکدادانی سیاسی زیاتر ناگرێت، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئاڵەنگارییە ئابووری و ئەمنی و ناوچەییە کە لە هەموو لایەکەوە دەوروبەری وڵاتەکەی گرتووە!!
ڕەنگە ئەرکی نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا ئاسان نەبێت، چونکە دابەشکارییەکانی عێراق زۆر قووڵن و ناتوانن بە یەک کۆبوونەوە یان سەردانێکی کورت چارەسەر بکرێن. بەڵام تەنها بەردەوامبوونی گفتوگۆ گرنگییەکی سەرەکی هەیە. گەلان لەسەر ڕاگەیاندنی دەنگ بەرز بنیات نانرێن، بەڵکو لەسەر وردبینی سیاسی بنیات نراون کە توانای ڕێگریکردن لە داڕمان و دروستکردنی فەزای لێکتێگەیشتنیان هەیە!!
ئەمڕۆ هەموو چاوەکان ڕوویان لە بەغدایە، عێراقییەکان چاوەڕێی هه نگاوی کۆنکرێتی دەکەن که به هۆی گەڕانەوه ی هەندێک متمانه له نێوان هێزو لایەنە سیاسیەکان و ڕێگه خۆشکردن بۆ قۆناغێکی سه قامگیرتر. عێراقییەکان پێیان وایە لەناو ئەو جەنجاڵییە سیاسییە ئاساییەدا، هێشتا هیوایەک کە" نێچیرڤان بارزانی " سەرکەوتوو بێت لە گواستنەوەی پەیامی ئارامیی بۆ دڵی زریانەکەی عێراق!!
#عەتا_شەمێرانی