لە نێوان ئەو شتانەی زیانیان بە مێژو و ناوبانگی خەباتی ئۆپۆزسیۆن گەیاند، ئەو کارانە بون کە خەڵکیان ناچار کرد بەراورد لە نێوان دو سەردەمدا بکەن؛ ئەمە کارێک بو کە نەدەبو لەوانە بوەشێتەوە کە بانگەشەی پڕۆژەیەک بۆ عێراقێکی باشتر دەکەن. هەروەها بەشێکی زۆری ڕەفتارەکان وایکرد سەربەخۆکان پەراوێز بخرێن، ئەمەش وایکرد وێنەیەک دروست بێت کە بڕیاری سیاسی بڕیارێکی "تەسفیە حیساب" و سڕینەوەیە. پاشان فراوانبونی پێکهاتەیی بە شێوەیەکی تاکلایەنە بۆ هەر گروپێک دەستی پێکرد، و مەترسیدارتر لەوەش، یاری کردن بو بە ئامرازەکانی دیموکراسی بۆ ئەنجامدانی کارێکی نادیموکراسی، وەک گەڕان بەدوای کەلێنەکاندا بۆ یاساییکردنی کارە هەڵەکان.
سەرگەردانی لە نێوان مەرجەعیەتی دەستور و لۆژیکی جوڵاندنی جەماوەر بە دروشمی زۆرینە و کەمینە، و بارکردنی کەسانی بێتاوان بە زوڵمی تاک یان گروپێکی مەزهەبی و نەتەوەیی، ئەو کارانەن کە وڵات بەرەو قەیرانی وا دەبەن کە چارەسەرکردنیان ئەستەمە. زۆر سروشتییە کە لە سایەی ئەم دۆخەدا، سەروەری ببێتە "سەروەرییەکی جێگرەوە"، واتە سەروەریی لایەنێکی دەرەوەی سنورەکان. هەروەها سروشتییە کە تێگەیشتنەکە چەوت بێت ئەگەر هەرەمەکە لە دەرەوەی یاساکانی ماتماتیک ڕێکخرابێت، بۆیە هێزەکان بە لەرزی و ناسەقامگیری دەردەکەون، ئەمەش ڕۆژانە لە ژیانی هاوڵاتیاندا ڕەنگ دەداتەوە؛ ئەوان لە قەیرانێکەوە دەچنە ناو قەیرانێکی تر، و بەراورد دەکەن لە نێوان واقیع و ئەو پرۆپاگەندە ناوخۆییەی ئاراستەیان دەکرێت لەگەڵ ئەو ڕاڤە سیاسییە دەرەکییانەی بۆ کاروباری ناوخۆیان دەکرێت، ئەمەش وادەکات متمانەیان بە ڕاڤە دەرەکییەکان هەبێت و بێ متمانەیی تەواویان بەرەو ڕوی ناوخۆ هەبێت.
وەرچەرخانی چەمکی "هاوبەشی بۆ "بەشداریکردن کە تەنها دابەشکردنی پشکەکانە، بەپێی ئەو داتایانەی ڕویاندا، دەسەڵاتی لە فیکرە و پەیوەندی خاڵی کردەوە؛ فیکرەی حوکمڕانیی ڕەشید و پەیوەندیی سودبەخش کە دەبێت لە بەرژەوەندی هاوڵاتیاندا بێت.
ئەو هاوڵاتییەی کە لە دەستوردا پێگەیەکی هەیە بەڵام لە واقیعدا دۆخەکەی جیاوازە. ئەو هاوڵاتییەی کە خەمی بوەتە دۆزینەوەی کارێک کە سودی بۆ ئەوانی تر هەبێت و موچەیەکی دەست بکەوێت کە ژیانێکی شکۆمەندانەی بۆ دابین بکات؛ ئەو هاوڵاتییەی کە لەلایەن لایەنێکی نادیارەوە تیرۆر نەکرێت؛ ئەو هاوڵاتییەی کە ماڵەکەی بە موشەک یان فڕۆکە بۆردومان دەکرێت و بکوژەکە دیار نییە؛ ئەو هاوڵاتییەی کە جوتیارێکی بێ ئاوە و بەرهەمەکەی ساغ نابێتەوە؛ ئەو هاوڵاتییەی دەناڵێنێت بەدەست دابەزینی نرخی دراو و بەهۆی هەژارییەکی نوێوە دەمرێت، و ناتوانێت شوێنی نیشتەجێبون و بژێوی ژیانی دابین بکات.
ئایا نابینیت کە بنەمای سەروەریی بڕیار، هاوڵاتییەکە کە سەر بە دەوڵەتێک بێت کە خەمی بێت؟ دوبارەکردنەوەی هەڵەکان یاری کردنە بە چەمکی سەروەری و بوەتە هۆی نەمان و لەناوچونی؛ هەروەها وەرچەرخانێکی تێدا دروست کردوە کە وایکردوە هێزە کاریگەرەکان ئەوانە بن کە سەروەریی بڕیاریان بەدەستەوەیە – چ بە تەواوی یان بە نیوەیی یان بە ڕێژەیەکی دیاریکراو – بۆ ئەوەی ڕێڕەوەکە دیاری بکەن. ئەمەیە ئەوەی ڕودەدات، و ئەمە سەرەتای قۆناغێکی نوێیە کە نە ئاسان دەبێت و نە ئارام، ئەوەش بەهۆی سوربون لەسەر دژایەتیکردنی ئەو ڕاستیەیە.