دواین هەواڵ

سەرۆك بارزانی ئێوە دەكردە سەرۆك نە راوێژكار ...

‌رێکان سەباح

1 کاتژمێر پێش ئێستا

ئۆجەڵان دەلێت دایكم هەمووجار دەلێت" كورم مەبە كورد قەیانا ببە سۆسیالیستی بەس مەبە كورد

برۆن سەیر بكە" پارتی و میدیای پارتی" لەدوای 2013 تا ئەمرۆ" بە مێژووی میدیاكانیان دا برۆنەوە، بە مێژووی لێدوانەكانیان دابرۆنەوە، ئەوە هیچ كە رێكەوتن و دانیشتنەكانی سەرۆك بارزانی لەگەڵ پەیەدە و پەكەكە لەسوریا" سنوری دەیان جاری تێپەراندووە، برۆن ئەدەبیاتی 13 ساڵەی پارتی بهێنە دەرەوە لەسەر سوریا" بزانە پارتی چی گوتووە! كە ئێوە پارتیتان بە خیانەت و خائین پێناسەكرد، ئەنەكەسێ و پێشمەرگەی رۆژتان بە جاسوس پێناسەكرد! دە ئێستا بەراورد بكەن بە وشە بەوشەی لێدوانەكانی پارتی و میدیاكانی پارتی! ئێستا دیتتان چیتان بەسەر هات! دەی پارتی ئەوكاتیش هەر ئەو مەترسیانەی خستە روو! 

خۆ ئەگەر بەگوێی پارتیتان بكردبا" ئێستا ئێوە سەرۆك بوون لەرۆژئاوا نەك راوێژكار كاڵتەجاری كابرایەكی " تیرۆرست بەقەوڵی ئێوە! كێ بیری دێت، سوكایەتیان بەهەرێمی كوردستان دەكرد دەیانگوت" دەبێت هەرێمی كوردستان چاو لە ئێمە بكات ئەزموونی برایەتی گەلان؟ بیرتانە! 

ئەوەی ئێستا ئێوە بوونە جێگیر و راوێژكاری " بەناو" تەسلیم بوون و دەوڵەتی كوردیتان بە پرۆژەی ئیسرائیلیش ناوبردووە! 

ئێوە لەكوێن؟ ئێستا بەردەستی " داگیركارن" ئەوەتان بۆ گرینگتر بوو لە دەوڵەتی كوردی؟
ئەوە ئەنجامی " ئەو چەپانەن كە لەدواجاردا " میللەتێك وێران دەكەن و وەئاخیرەن دەبنەوە فەراشی داگیركەر! 

13 ساڵە هاوار دەكرێت كاكە ئێوە ببنە كورد واز لە قسەی قۆری گەلان بێن" 13 ساڵە پارتی هاوار دەكات كاكە خۆتان جیابكەنەوە پەكەكە! پارتی دەلێت كاكە ناكرێت میللەتێك لەرێگای مورتەزەقەی ژێر سێبەری ئۆجەڵان سەركردەی رۆژئاوای جیرانی توركیا بێت، ئێوە لەگەڵ توركیا "مێژووی حكومی جوگرافیاتان هەیە كە مەحكومن بە هاوسێیەتی توركیا! كاكە ئێوە ناوەندێك دروست بكەن و سەرەری بۆ كورد دروست بكەن، كەچی چۆن گوتتان ئێمە كوردنین، ئێمە برایەتین! ساڵح موسلیم و ئارداڵ خەلیل و ئێستاش سیپان حەمۆ" بەردەوام دەیانگوت، ئێمە ئەنتگراسیۆنی " یەكێتی دیموكراتی و  پێش دەخەین! برایەتی گەلانیشتان كردە " رێزبەندی و كوردتان كردە برابچووك نەك برا بەڵكو كردتانە " سێرەی نیشانەی " تیرەكان" 

دەی باشتێكی تر بزانن، قوەتی مانەوەی ئەوەی كە ئێستاش هەیە، هۆكاری پشگیری تەواوی " بارزانی و هەولێرە" مەگەر نا ئەوانەی ئێستا لە ناو حكومەت و ناو دەوڵەتی سوریا رێكخراون، خۆیان " پێناسەی گۆڕینی رەگەزیشیان بۆ خۆیان كردووە، نەك كۆتایان پێهاتووە! كۆتایی پێهاتنی هەسەدە جگە لە قسەیەكی ساویلكەیی هیچ تر نیە، هیچ دەستكەوتێكیش بۆ كورد نیە، ئەوەی گوتی دەستكەوت لە " دەستوور هەیە" تەنها لەسەر بنەمای قسەیە! لە عێراق دەستووریش هەیە! پێشەڵدەكرێت" نەك قسەیەكی بۆشی بێ مانا! 

سوریا چ مەجبوورە دان بە یەك شت دابنێت، لەكاتێكدا جێگری وەزیری دیفاعی " سپان حەمۆ" پێناسەی بۆ رەگەزی خۆی لە وجودیەتی عەرەب دا كردووە! بۆ دەبێت دەستكەوت بدەیتە عەرەب! لەكاتێك دەوڵەت هی عەرەبە! 

رۆژئاوای كورد" تا ئێستا هێز لە هەولێر و بارزانی وەردەگرێت" هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و عەرەب بوونی رەگەزی" تەنها شكەستە یەك لەدوا یەكەكانی ئۆجەڵانی تەسلیم بووە! چونكە ئۆجەڵان خۆشی باسی كردووە، نازانێت بۆ كەوتۆتە سەركردایەتی بزووتنەوەی رزگاری خوازی كوردستان" چونكە خۆی وەكو دایكی دەلێت" قەیدیناكە كورم ببە سۆسیالیزم" بەس مەبە كورد"

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP