بە کورتی ئەوەی ئيسلامی و ئيخوانييەکانی ناوچەکە (بە مەقلووبە خۆرەکانی باشوورەوە) هەوڵيان بۆ دەدا لە ژێر درووشمی بەرگری لە غەززە، چەند ئامانجێک بوو، سەرەکيترينيان: درووستکردنی ناڕەزایەتييەکی جەماوەری دژ بە حکومەتەکانی وڵاتانی ناوچەکە بە پاساوی بێ هەڵوێستی لە بەرگريکردن لە غەززە و هاوپەيمانێتی لەگەڵ ئيسرائيل، بۆ دووبارەکردنەوەی بەهاری عەرەبی و ڕووخانی حکومەتەکان و گەيشتنە دەسەڵاتی ئيسلامييەکان. ئەمەش لە هەموو وڵاتەکان نا، بەڵکو زیاتر لە ئوردن، ميسر، وڵاتانی کەنداو، جگە لە قەتەر.
گريمان حکومەتەکانی ناوچەکە ڕووخێنران و ئيسلامييەکان هاتنە دەسەڵات، چی ڕوودەدات؟ ئایا شەڕی ئيسرائيل دەکەن؟ بێ گومان نەخێر، بەڵکو خێرا ڕايدەگەيەنن هيچ هەڕەشەیەک بۆ ئيسرائيل درووست ناکەن، بانگەشە دەکەن کە جووەکانی وڵاتانی عەرەبی بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان. خێرا ئاماژە دەکەن بە ڕێککەوتننامەی ئيبراهيمی لەگەڵ ئيسرائيل (وەک ئەوەی سوريای دوای ئەسەد)، خێرا بە حەماس دەڵێن بە هيچ جۆرێک داوای هاوکاری و خۆپێشاندان لە ئێمە و هاووڵاتيانی ئێمە مەکە ( حکومەتەکەی موورسی تيرۆريست لە ميسر ئەم داواکارييەیی لە خاليد مشعەلی تيرۆريست کرد). کاتێک ئيسلامييەکان دەگەنە دەسەڵات، دەيانەوێت ئيعتراف و پشتگيری ئەمريکا و ڕۆژئاوا بەدەست بهێنن بۆ مانەوەیان، بۆ ئەم مەبەستە خێرا پەنا دەبەنە بەر گوتاری ئاشتی لەگەڵ ئيسرائيل.
ئەمە نە تۆمەت و ڕەخنەیە، نە بۆچوون، بەڵکو ئيخوانەکانی ناوچەکە خۆیان ڕۆژانە ئەو هەقيقەتە ئاشکرا دەکەن و ڕاستەوخۆ پێيشانی هەمووانی دەدەن. بەڵام پێويستی بە کەمێک وردبوونەوە و زانياری هەیە. چۆن؟
چەند نموونەیەک: ئيخوانەکانی ئوردن و ميسر و لوبنان (جەماعەتی ئيسلامی)، لەگەڵ بەرەی حەماس و حيزبوڵا و ئێرانن، بەڵام ئيخوانەکانی یەمەن (حيزبی ئيسڵاح)، دووژمنيان حووسی و بەرەی ئێرانە! ئيخوانەکانی لوبنان لەگەڵ حيزبوڵا لە یەک بەرە بوون لە کاتی شەڕی غەززە، لە کاتێکدا ئيخوانەکانی یەمەن پشتگيری بۆردومانەکانی ئيسرائيل و ئەمريکا دەکەن بۆ سەر حووسييەکان. لای ئيخوانەکانی لوبنان، حيزبوڵا جيهاد دەکات چونکە بەرگری لە غەززە دەکات، لای ئيخوانەکانی یەمەن حووسييەکان کاری تيرۆر و تێکدانی سەقامگيری دەکەن لە ژێر درووشمی بەرگريکردن لە غەززە! چونکە ئيخوانی یەمەن بۆ ئەوەی دەسەڵاتی بمێنێتەوە و بتوانێت هەموو یەمەن حوکم بکات لە ئايندەدا، پێويستە دەسەڵاتی حووسييەکان لەناوببرێت، بۆ ئەم مەبەستە چووەتە بەرەی ئيسرائيل-سعوودييە-ئەمريکا. ئيخوانی لوبنان بۆ ئەوەی دەسەڵاتی هەبێت، پێويست بوو لەگەڵ حيزبوڵا بێت.
ئيخوانی مەغريب بە ئاشکرا و واقعی لەگەڵ ئاسايکردنەوەی پەيوەندييەکانی مەغريب و ئيسرائيلن، یان بێ دەنگن لێی. چونکە خۆیان پشکيان هەبوو لە حکومەتی مەغريب، لە کاتێکدا ئيخوانەکانی تونس و جەزائير کە هەر دراوسێی مەغريبن، لەگەڵ جيهادکردنن دژی ئيسرائيل. ئيخوانەکانی سووريا پشتگيری گوتارەکانی جۆلانی دەکەن بۆ ئاشتی و ئاسايکردنەوەی پەيوەندييەکانی لەگەڵ ئيسرائيل، پشتگيری دەکەن کە دەڵێت لە سورياوە ڕێگە نادرێت هەڕەشە بۆ ئيسرائيل درووست بێت، و کاتی ئەوە نييە سووريا تێوەبگلێت بە جەنگەوە لەبەر بەرگريکردن لە غەززە. هەر دوو مەتر لەولاوە، لە هەمان کات، هەمان ئيخوانی لە لوبنان لەگەڵ حيزبوڵان و دەيانەوێت لوبنان لە جەنگدا بێت دژی هەمان ئيسرائيل و بۆ بەرگری لە هەمان غەززە! لە بەياننامەی جيهادەکەی عەلی قەرەداغی، ئاماژە بە ناوی هەموو دراوسێکانی ئيسرائيل کرابوو کە دەبێت جيهاد بکەن، کەچی ئاماژە بە ناوی سووريا نەکرابوو.
کاتێک ئيخوانەکانی ميسر گەيشتنە دەسەڵات لە ٢٠١٢، خێرا ڕايانگەياند کە ڕێککەوتننامەی کامپ دێڤد پارێزراو و بەردەوام دەبێت. داوایان لە حەماس کرد ميسر تێوەنەگلێنێت بە شەڕی ئيسرائيل. تەنانەت گومان و دەنگۆ و زانياری هەیە کە مورسی تيرۆريست لە پێناو بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەمريکا بۆ مانەوەی لە دەسەڵات، ئامادەبووە دانيشتووانی غەززە بهێنێتە سينا و کۆتایی بە غەززە بهێنێت. پڕۆسەی داخستنی تونێلەکانی نێوان غەززە و سينا، لە سەردەمی مورسی دەستی پێکرد، لە سەردەمی سيسی تەواو بوو. کەچی ئيخوانەکان دەڵێن سيسی تونێلەکانی داخست!
ئيخوانەکان کاتێک داوا دەکەن دەوڵەتانی عەرەبی و ئيسلامی جيهاد ڕابگەيەنن دژی ئيسرائيل، ئەو داواکارييانە زیاتر ئاڕاستەی ميسر و ئوردن و کەنداو (جگە لە قەتەر) دەکرێت. بەڵام ئاڕاستەی تورکيای دووەم هێزی ناتۆ و ئێرانی خاوەن پڕۆژەی ئەتۆمی و پاکستانی خاوەن بۆمبی ئەتۆمی ناکرێت! داوا لە لوبنان دەکرێت، بەڵام داوا لە سوريا ناکرێت! ئەوان پێيانوایە تورکيا و ئێران و سووريا و قەتەر دۆخيان گونجاو نييە بۆ جەنگی ئيسرائيل، بەڵام غەززەی داماو دۆخی گونجاوە، کەناری رۆژئاوای فەڵەستين توانای هەیە بچێتە ئەو جەنگەوە، لوبنان دەتوانێت، بەڵام سووريا ناتوانێت! یاخود دەڵێن ئەردۆگان و خامنەیی و ئەمير تەميم بە پێی بەرژەوەندی و لێکدانەوەی سياسی خۆیان، هەقيانە کە جەنگ ڕاناگەيەنن دژی ئيسرائيل، بەڵام هەمان پاساو قبوڵ ناکرێت بۆ سعوودييە و ميسر و ئوردن.
بۆ نموونە توتکە ئيسلامييەکانی باشوور (مەقلووبە خۆرەکان) دەيانوويست لە هەرێمی کوردستانەوە دژایەتی ئيسرائيل بکەن، لە کاتێکدا داوا لە ئەردۆگان و خامنەیی ئاغایان ناکەن هەفتەیەک جەنگ ڕابگەيەنن دژی ئيسرائيل.
بۆیە ئيسلامييەکان تەنيا دەيانەوێت لەژێر درووشمی بەرگريکردن لە غەززە فەوزا و نا سەقامگيری درووست بکەن بۆ ڕووخاندنی حکومەتەکان، بۆ ئەوەی خۆیان بگەنە دەسەڵات و پاشان ڕێککەوتننامەی ئاشتی ڕابگەيەنن لەگەڵ ئيسرائيل. جگە لەم فاکتەرە، هۆکاری تريش هەیە وەک دزيکردن و کۆکردنەوەی پارە بە ناوی هاوکاريکردنی خەڵکی غەززە، هەر خۆشيان دەڵێن خەڵکی غەززە خەريکە دەمرێت لە برسا چونکە هيچ هاوکارييەک ناگات، کەواتە ئەو سەدان مليۆن دۆلارە بۆ کۆ دەکەنەوە؟ هاوکات خوێن و ژیانی خەڵکی غەززە وەک کارتێکی سياسی و بانگەشەی دەنگدان بەکاردەهێنن. بۆیە ئيسلامييەکان بەرژەوەندييان لەوەیە تەنانەت ئامانجيان ئەوەیە کە ئەو کارەساتەی غەززە بەردەوام بێت. لای ئيسلامييەکان غەززە و خەڵکەکەی تەنيا سووتەمەنی پڕۆژەیەکی سياسی و بازرگانييە و هيچی تر.
ئەگەر لە نێوان ئيبليس و ئيسلامی سياسی ناچاربوويت متمانە بە یەکێکيان بکەيت، بە بێ گومانەوە متمانە بە ئيبليس بکە.