دواین هەواڵ

موچە یان کەرامەت؟

‌کوردۆ شێرکۆ

3 رۆژ پێش ئێستا

بەدرێژای مێژووی هەموو حکومەتە یەک لە دوایی یەکەکانی عێراق، گەلی کوردیان بە دڕندانەترین شێوە و شێواز چەوساندۆتەوە و هەوڵی لەنێوبردنیان داوە بەڵام گەلی کوردستان خۆڕاگربووە و بە هەموو شێوەیەک بەرگری لە خاک و کەرامەتی کردووە و پارێزگاری لە بوون و مانەوەی خۆی کردووە، دوایی پرۆسەی ئازادی عێراق کورد دوور لەنەفەسی تۆڵەکردنەوە بە هیوای هەڵدانەوەی لاپەرەیەکی تازە و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لەنێوان هەموو نەتەوەکانی عێراق بەشدارێکی کارابوو لە دووبارە بنیادنانەوەی دەوڵەتی عێراق، تیایدا دەستوورێک نوسرایەوە تارادەیەکی زۆر مافەکانی گەلی کوردستانی تیادا جێگیرکرا، هەروەها هەموو پایەکانی حوکومڕانی لە عێراقدا بە یارمەتی کورد بنیاد نرایەوە، بەڵام عێراق چی کرد؟

دوای ئەوەی حکومەتی عێراق کەوتە سەر پێ ووردە ووردە دەستی کردەوە بە هەمان سیاسەتی چەوساندنەوەی گەلی کورد بەڵام ئەمجارە بە شێوازی جیاوازتر و بە یارمەتی و چاوساغی ووڵاتێکی هەرێمی ،هەر لە برینی بودجە و موچەوە تا پێشێل کردنی دەستوور و کارنەکردن پێی و هێرشکردنە سەر کوردستان و بریارە یەک لەدوای یەکە دوژمنکارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق و یاریکردن بە موچە و قوتی فەرمانبەرانی کوردستان هەر جارە و بە بیانوویەک.

لێرەدا پرسیارێکی جەوهەری دێتە پێشەوە ئایا هەروا گەلی کوردستان بێدەنگ دانیشێت و سەیربکات هەر ڕۆژە و بەجۆرێک کەرامەتی بشکێت یان ئەوەتا هەموو لایەنە سیاسیەکان پاڵپشتی سەرۆک بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بن و بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدرێت بەرامبەر حکومەتی عێراق؟

عەقڵیەتی سیاسی لە عێراق بەرامبەر بەکورد هەرگیز گۆڕانکاری بەسەردا نایەت، هەمیشە بە نەفەسی دوژمنکارانە دەڕوانێتە گەلی کوردستان، بۆیە ئیستا کاتی ئەوەیە هەموو پارتە سیاسیەکان پاڵپشتی سەرۆک بارزانی بن بەیەک ڕیزی بڕیارێک بدەن، باشترین بژاردەش لە ئێستادا کشانەوەی کوردە لە پرۆسەی سیاسی عێراق، وەکو ئەو پەندە کوردیەی هەیە کە دەڵێت (گەر ناتوانی لە ماڵێکدا وەکو دوو برا بژی دەکرێ وەکو دوو دراوسێ باش بن، سەرۆک بارزانی دەفەرمووێت(ئیمە شۆرشمان بۆ ئەوە کرد تاکو ژیانێکی شەرەف مەندانە بۆ میللەتەکەمان دابین بکەین نەوەک هەر ڕۆژە و بە جۆرێک هەوڵی شکاندنی ئیرادە و کەرامەتمان بدرێت).

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP