دواین هەواڵ

جەژنانە: ترەمپ و ئیلۆن

‌د.سەردار عەزیز

18 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ و ئیلۆن پەیوەندییان تێکچوو. وەک ژن و پیاوی هەرزان خەریکی جنێو و هەڵدانەوەی نهێنییەکانن. ئەمە چاوەڕوانکراوبوو. دوو کەس کە خاوەنی گەورەترین ئیگۆن، دەسەڵات و پارەی بێسنور، ناتوانن پێکەوە هەڵکەن. ئیلۆن ڕاست دەکات کە دەڵێت من نەبومایە ترەمپ هەڵبژاردنی نەدەبردەوە. ئیلۆن بە دەیان ملیون و هەموو توانای گەوجاندنی توتیتەر و ماڵە و ماڵ گەڕان کاری بۆ ترەمپ کرد.

ئێستا ترەمپ دەڵێت من هاوکاری زۆری ئیلۆنم کردوە. ئیلۆن دەڵێت ترەمپ دەبێت لە کار لاببرێت، پلانی بودجەکەی بکوژرێت و هەروەها تەنانەت دەڵێت کە ترەمپ ناوی هەیە لە ناو ئەو مناڵبازانەی کە گەورە گەوادی جیهانی جێفری ئیپستاین کاری بۆ دەکردن. ئەمانە نهێنی نین، تەنها لای ئەو کەمئاوەزانە نەبێت کە ڕەدوی ترەمپ کەوتون.
ستیڤ بانون کە کار بۆ ترەمپ دەکات و بە هۆی لێبوردنی ترەمپەوە لە بەندیخانە ڕزگاری بوە، چونکە گەندەڵی کردبوو، دەڵێت دەبێت ئیلۆن سنورداش بکەن.

ئەم دەمەدەمانە بازاڕین بەڵام لە پشتیەوە پرسی زۆر گەورە خۆی پەنهانداوە، کە بەشێکە لە خەسڵەتی دەسەڵات لە دونیای نوێدا. دەسەڵاتی تەکنەلۆجیا، پارە، توانای گەیاندنی ناڕاستی بە ملیونان، دروستکردنی دونیای پارالێل، داکۆکیکردن لە دەسەڵاتی ڕەهای باڵای سپی پێست. ئالودەبون بە خەونی گەورە لە پێناو پەراوێزخستنی مرۆڤی بچوک.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP