ئەم قەوارە و خاکەى دوژمنان و داگیرکەران هەمیشە بە هەموو جۆرە چەکێکى کۆمەڵکوژ و سیاسى و ئابوورى و دەروونى هەمیشە پەڵامار و هێرشی دەکەن و شەڕى ئیرادەى لەگەڵ دەکەن ، بەرهەمى خەبات و ماندووبوونى و قوربانیدان و تێکۆشانى دەیان ساڵەى ئەم گەلە ستەملێکراوە و گشت تێکۆشەرانى ڕێگەى کوردایەتى و هێزە نیشتیمانپەوەرەکانە ، قەوارەیەک لەڕووى دەستوور و یاساییەوە متمانەپێکراوە و ڕەواپێدراوە ، ئەو قەوارەیە بووەتە ڕەشماڵێکى گەورە بۆ هەموو کوردستانیان و نیشتیمانپەوەران ئەوەى ئەمڕۆ دوژمنان و نەیارانى کوردستان ، بە چاوساغى هەندێک کەس ولایەنى بەناوکورد بەڵام مۆرزەتەقە و لاواز و کۆێڵە ئیتر بە هەرناوێک بێت ، لە پاڵ ناحەزانى ئەو گەل و نیشتیمانە شەڕى ئیرادە لەگەڵ خەڵکى کوردستان دەکەن و پێیان وایە ، هەروا ئاسانە بە سەر ئەو چیا سەرکەشەى بەدرێژایی مێژوو دەیان داگیرکەران و بەکرێگیراوى هەڵدێراوە و ئاسەواریشیان نەماوە ، سەرکەون مێژوو گەواهیدەرە ، دوژمنان بە پێى قۆناغەکانى خەباتى رەوا گەلەکەمان ، ئەو چەک و جبەخانەیەى لەبەردەستیان بوو و بەهەموو توانایەکەوە هەوڵى بەڵارێدا بردنى کاروانى تێکۆشان و ئامانجەکانمانیاندا ، زۆریش هەوڵیان دا گەلى کورد و جوگرافیاى کوردستان شوێن بزر و بگۆڕن ، ئەوەتا دەسەڵاتدارانى ئێستاى عێراق بە بێ گەڕانەوە بۆ مێژووى ڕەشى ڕژێمەکانى پێشووتر و بە بێ ئەوەى هیچ ئەزموونێک لە رابردوو وەربگڕن ، ئەمڕۆ سەرەتایترین مافى خەڵکى کوردستان کە هەم یاسایی و هەمیش دەستوورییە لە هەر وڵاتێکدا و هیچ باس و گفتوگۆ بیانوویەک هەڵناگرێت ، بە شێوەیەکى زۆر نامرۆڤانە وەک چەکێکى فشار بەکارى دێنن لە دژى ئیرادەى گەلى کوردستان ، لە کاتێکدا گەلى کورد ، هەرگیز پێوستى بە خێر وسەدەقە و چاوى لەدەستى هیچ دوژمن و نەیارێک نەبووە بەڵکو خۆى خاوەن سەروەتێکى بێ شوومارە ، ئەگەر دوێنى دوژمنان ئەو سەروەتیان لە دژى کوردستان بەکار دەهێنایەوە ، ئەوەتا ئەمڕۆ ڕێگرى دەکەن تا گەلى کوردستان بۆ پێشکەوتن و گەشەسەندن و ئابوورى وڵاتەکەى سوودى لێوەربگڕێت، هەموو هەوڵێک دەدەن تا خەڵکى کوردستان چاوى لەدەستیان بێت و بێ کەرامەتانە و بێ شکۆ نانى سەر شۆڕى و بێ ئیرادەییان لێ بخوازێت ، بۆیە ، دەسەڵاتدارانى عێراق دڕندانە ئاسا چەکى کۆمەڵکوژى ئابوورى دژى 7 ملیۆن کوردستان بەکار دێنن ، ئەمەش دووبارە بوونەوە تاوانێکى دیکەى ڕژێمى ئێستاى مەزهەبى و تایفى و فاشیزمى وەلایی عێراقە .
نابێت ئاماژەى پێ نەکەین ، لەماوەى چەند ساڵى رابردوو ، هەرێمى کوردستان هەموو بیانوو و ئەرک و پابەندە دەستوورییەکانى بەرامبەر بە دەسەتدارانى عێراق بە زیادیشەوە جێبەجێکردووە ، بەڵام ئەوەى مەرام و خەونى فاشیزمەکانى بەغدایە ، هەموو ئەو فشارە دەرەکى و ناوخۆییانە بۆ ئەوەیە، عێراق باوەرى بە دیموکراسى و فیدڕاڵى و فڕەیی و هاوبەشى نەماوە ، هێرش و پەڵاماردانەکانى دوێنى و فشارە ئابوورییەکانى ئەمڕۆ بەڵگەیەکى راستن بەوەى عێراق خەون بە نەهێشتنى قەوارەیەک دەبینێت ، کە بەخۆێن ى هەزاران شەهید و پێشمەرگە و تێکۆشەران بەردى بناغەى بۆ دانراوە ، خەونى ئەوە دەبینى تا خەڵکى کوردستان لە دژى مێژوو وئاڵاو و شکۆمەندییەکانى و خەباتى دەیان ساڵەى هان بدات، خەونى لاوازکردنى بیروباوەرى کوردپەوەرى و نیشتیمانپەوەرى دەبینن.
بەڵى ، نەک ڕاستە نەک مووچە بەڵکو دەیان مافى دیکە یاسایی و کەس ناتوانێت نکۆڵى لێبکات ، بەڵام دوژمنان ونەیاران بە ڕێگەى جاش ومورتەزەقەکانیانەوە ، لەرابردوو و ئێستاشدا بە چەواشەکارى و درۆ و گەوجاندن هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ دروستکردنى ئاڵۆزى کۆمەڵگە و زیانگەیاندن بە ئاسایشى کۆڵایەتى ، بەڵام خەڵکى کوردستان زۆر لەوە بەهێزترە و متمانەى تەواویشى بە سەرکردایەتیی سیاسى هەرێمى کوردستان هەیە ، بۆ چارەسەرى کردن و تێپەڕاندنى ئەم رەوشە ، ئەم گەلێک لە پێناو ئازادى ئەم خاک و قەوارەیە خوێن و گیانى بەخشى بێت و زیاتر لە سەد ساڵە خەبات و تێکۆشان دەکات ، خاوەن ڕابەرێکى پشوود رێژ و دووربینە بۆ مامەڵەکردنى لەگەڵ ڕووداو پێشهاتەکاندا ، لە پێناو پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکان و یەکریزى و تەبایی باج و قوربانى گەورەى بەخشیووە ، هەمیشەش لە سەنگەرى پێشەوە بووە بۆ بەگریکردن لەخاکى پیرۆزى کوردستان و قەوارەى هەرێمى کوردستان و گشت دەستکەوتەکانى دڕێغیشى نەکردووە و پێشمەرگەش هەمیشە بە خوێن وگیانى پارێزڤانى پاراستنى هەرێمى کوردستان و شوناسى نیشتیمانیی کوردستانە .