ئەمساڵ جیهان یادی 80 ساڵەی دامەزراندنی
نەتەوە یەکگرتووەکان دەکاتەوە. کە لە دوای دوو جەنگی جیهانی وێرانکەر دامەزرا، بۆ ڕێگریکردن
لە ململانێ و پێشخستنی هاوکاری و دانانی بناغەی حوکمڕانی جیهانی دروست بووە. لە
ماوەی هەشت دەیەی ڕابردوودا، بنەماکانی سەروەری، یاسای نێودەوڵەتی و فرەلایەنی میساقی
نەتەوە یەکگرتووەکان یارمەتیدەر بوون لە پاراستنی ئاشتی و پەرەپێدانی گەشەپێدان،بەڵام
جیهانی شێواوی ئەمڕۆ، فراوانبوونی بۆشایی گەشەپێدان و تەحەددیاتی جیهانی ئەوەمان پێدەڵێ
کە سیستەمی حوکمڕانی ئێستا و فرەلایەنی ڕووبەڕووی كێشەی جددی بۆتەوە، یاسای نێودەوڵەتی
و دامەزراوەکان لە گەیاندنی چارەسەری ڕاستەقینەدا دەستەوەستانن. لەم نیوەدا چین دەستپێشخەری
حوکمڕانی جیهانی راگەیاندووە بۆ دووبارە داڕشتنەوەی سیستەمی حوکمڕانی جیهانی بۆ سیستەمێک
کە زیاتر گشتگیر و یەکسانتر، لە دوای دەستپێکردنی لوتکەی ڕێکخراوی هاوکاری شەنگەهای
لە تیەنجین لە ئەیلوولی 2025ەوە، پرۆژەكەی چین کەموکوڕییە ڕاستەقینەکانی سیستەمی نێودەوڵەتی
ئێستا دەستنیشان دەکات و پێشنیاری چاکسازی دەکات کە دەتوانێت دەنگێکی بەهێزتر بە وڵاتانی
گەشەسەندوو بدات، فرەلایەنی بەهێز بکات، و ڕووبەڕووی ئاستەنگە نوێیەکانی وەک گۆڕانی
کەشوهەوا ببنەوە.
سێ کەموکوڕی سەرەکی
چوارچێوەی دەستپێشخەری چین بۆ حوکمڕانی
جیهانی سێ کەموکوڕی سەرەکی لە سیستەمی حوکمڕانی ئەمڕۆدا دەستنیشان دەکات.
کەم نوێنەرایەتی باشووری جیهانی- وڵاتانی
گەشەسەندوو و بازاڕە تازەپێگەیشتوەکان کاریگەرییان لە کاروباری جیهانیدا هەیە، بەڵام
لەگەڵ ئەوەشدا دەنگەکانیان لە دامەزراوە بڕیاردەرەکاندا خاوەن نوێنەرایەتی راستەقینە
نیە. چارەسەرکردنی ئەم ناهاوسەنگییە بۆ ڕاستکردنەوەی نادادپەروەرییە مێژووییەکان و
دەستەبەرکردنی بەشداریکردنی دادپەروەرانەی جیهانی زۆر گرنگە.
وەرینی دەسەڵات- متمانە بە میساقی نەتەوە
یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان لاواز بووە، سزای تاکلایەنە و پشتگوێخستنی بڕیارنامەکانی
ئەنجومەنی ئاسایش، متمانە بە سیستەمەکە لاواز و نەزمی نێودەوڵەتی تێکدەدەن.
کاریگەری سنووردار- کۆمەڵگەی جیهانی لە
جێبەجێکردنی کارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدانی بەردەوام دواکەوتووە. تەحەددای
گرینگ- گۆڕانی کەشوهەوا، دابەشبوونی دیجیتاڵی، زیرەکی دەستکرد، حوکمڕانی فەزای ئەلیکترۆنی
و بۆشایی ئاسمان.
پێنج پابەندبوونی سەرەکی دەستپێشخەری
حوکمڕانی جیهانی
دەستپێشخەری چین بۆ حوکمڕانی جیهانی لە
پێنج پابەندبوونی سەرەکی پێکهاتووە بە ئامانجی هاوسەنگکردنەوە و بەهێزکردنی سیستەمی
نێودەوڵەتیی.
یەکسانی سەروەری- ڕێزگرتن لە سەروەری بەردی
بناغەی نەزمی جیهانییە. هەر میللەتێک بێ گوێدانە قەبارە و سەروەت و سامان، دەبێت ڕێز
لە کەرامەت و ڕێبازی گەشەسەندنی خۆی بگیرێت. بەشداریکردن لە بڕیاردانی جیهانیدا پێویستە
یەکسان بێت، کە ڕەنگدانەوەی دیموکراسی زیاتر بێت لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و
نوێنەرایەتییەکی بەهێزتر بۆ گەلانی گەشەسەندوو
سەروەری یاسای نێودەوڵەتی- میساقی نەتەوە
یەکگرتووەکان و یاسای نێودەوڵەتی بەردی بناغەی حوکمڕانی دادپەروەرانەن. دەبێت بە شێوەیەکی
یەکسان جێبەجێ بکرێن، بەبێ دوو ستاندارد. دەوڵەتە زلهێزەکان بەرپرسیارێتی زیاتریان
لە ئەستۆدایە بۆ بەرزڕاگرتن و پێشخستنی ئەم بنەمایانە، دڵنیابوون لەوەی دەسەڵاتەکانیان
لەناو نەچێت.
فرەلایەنی- تەحەددای هاوبەش داوای چارەسەری
بەکۆمەڵ دەکەن. نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت وەک پلاتفۆرمی سەرەکی بۆ حوکمڕانی جیهانی
بمێنێتەوە، لە کاتێکدا ڕێکخراوە ناوچەیی و لاوەکییەکان تەواوکەری هەوڵەکانین. یەکلایەنە
و ڕێکخستنە ئیستسنایەکان مەترسی قووڵبوونەوەی دابەشبوونەکانە و دەبێت ڕەت بکرێتەوە.
ڕێبازی خەڵک-سەنتەری – لە کۆتاییدا،
حوکمڕانی دەبێت خزمەت بە خەڵک بکات. دەستپێشخەریی حوکمڕانی جیهانی جەخت لەسەر
باشترکردنی خۆشگوزەرانی و سەلامەتی و گەشەسەندنی دانیشتووان دەکات لە سەرانسەری جیهاندا.
ئەمەش پێویستی بە چاکسازی هەیە کە وا لە سیستەمی حوکمڕانی بکات سوودی بەرجەستە پێشکەش
بکات- وەک ڕەخساندنی هەلی کار، ئاسایشی کەشوهەوا و گشتگیری دیجیتاڵی- کە متمانەی
گشتی لە داهاتوویەکی سەقامگیر و هیوابەخشدا دروست دەکات.
ئەنجامە ڕاستەقینەکان- حوکمڕانی کاریگەر
دەبێت پراکتیکی و چارەسەرکردن بێت. پێویستە هاوسەنگی لە نێوان قەیرانە بەپەلەکان لەگەڵ
ئاستەنگە درێژخایەنەکاندا دروست بکات، هەم نیشانە و هەم هۆکارە بنەڕەتییەکان چارەسەر
بکات. پێویستە وڵاتانی پێشکەوتوو بە دابینکردنی سەرچاوە و کاڵای گشتی پشکی خۆیان لە
بەرپرسیارێتیەکان هەڵبگرن، هاوکات وڵاتانی تازەپێگەیشتوو پێویستە هاودەنگی و پشتیوانی
یەکتر بەهێز بکەن.
تەواوکەری دەستپێشخەرییە فراوانەکانی چین
دەستپێشخەری گەشەپێدانی جیهانی: گرنگی
بە گەشەپێدانی بەردەوام و هاوکاری نێودەوڵەتی لەسەر کەمکردنەوەی هەژاری دەدات
دەستپێشخەری ئاسایشی جیهانی: داکۆکیکردن
لە گفتوگۆ و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە
دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی: پێشخستنی
ئاڵوگۆڕ و فێربوونی هاوبەش لە نێوان شارستانیەتەکاندا
ئەم دەستپێشخەرییە پێکەوە دیدێکی گشتگیر
بۆ پێشکەوتنی جیهانی پێکدەهێنن: گەشەپێدان بۆ خۆشگوزەرانی، ئاسایش بۆ سەقامگیری،
ئاڵوگۆڕی کولتووری بۆ لێکتێگەیشتن، چاکسازی لە حوکمڕانیدا بۆ دادپەروەری،گرنگ ئەوەیە
دەستپێشخەریی حوکمڕانی جیهانی هەوڵی گۆڕینی ئەو نەزمەی ئێستا نادات بەڵکو بەدوای
چاکسازی و بەهێزکردنیدا دەگەڕێت. ئامانجی ئەوەیە کە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان زیاتر
گونجاوتر و نوێنەرایەتی و کاریگەرتر بکات- توانای وەڵامدانەوەی خێرایان هەبێت بۆ
ئاستەنگە نوێیەکان.
وڵاتانی تازەپێگەیشتوو
دارایی نێودەوڵەتی – چاکسازی لە دامەزراوە
داراییەکان بۆ باشتر خزمەتکردنی وڵاتانی تازەپێگەیشتوو.
زیرەکی دەستکرد و فەزای ئەلیکترۆنی –
دامەزراندنی یاسای گشتگیر و دادپەروەرانە بۆ تەکنەلۆژیا سەرهەڵداوەکان.
بەردەوامیی گۆڕانی کەشوهەوا – داخستنی
بۆشایی نێوان پابەندبوون و کردار
حوکمڕانی بۆشایی ئاسمان – ڕێگریکردن لە
سەربازیکردن و دڵنیابوون لە سوودە هاوبەشەکان.
بازرگانی جیهانی – بەهێزکردنی سیستەمی
بازرگانی دادپەروەرتر و لەسەر بنەمای یاساکان کە سوود بە هەموو ئابوورییەکان دەگەیەنێت
دیدگای ناوەندی دەستپێشخەری حوکمڕانی جیهانی
چین دروستکردنی کۆمەڵگەیەکە کە داهاتوویەکی هاوبەشی هەبێت بۆ مرۆڤایەتی. دان بەوەدا
دەنێت کە جیهانی ئەمڕۆ بە قووڵی بەیەکەوە گرێدراوە: پەتاکان، کارەساتی کەشوهەوا، شۆڕشە
تەکنەلۆژییەکان و قەیرانە ئابوورییەکان سنوورەکان دەبڕن و کاریگەرییان لەسەر هەموو
کۆمەڵگاکان هەیە. بۆیە حوکمڕانی جیهانی کاریگەر هەڵبژاردن نییە، بەڵکو پێویستییە،چین
خۆی هەم وەک لایەنێکی پەیوەندیدار و هەم وەک بەشداربوویەک جێگیر دەکات- پابەندە بە
پاراستنی سیستەمی سەنتەری نەتەوە یەکگرتووەکان، پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان،دەستپێشخەریی
حوکمڕانی جیهانی لە کاتێکدا سەرهەڵدەدات کە نادڵنیایی و پارچەپارچەبوون لە زیادبووندایە.
بە جەختکردنەوە لەسەر یەکسانی سەروەری، سەروەری یاسا، فرەلایەنی، گەشەپێدانی گەل سەنتەری
و ئەنجامە کردارییەکان، هەوڵدەدات باوەڕ بە هاوکاری نێودەوڵەتی و داخستنی بۆشاییەکانی
حوکمڕانی لە بوارە گرنگەکاندا بگەڕێنێتەوە،دەستپێشخەری چین بۆ حوکمڕانی جیهانی
ئامانجی فڕێدانی ئەو نەزمەی ئێستا نییە، بەڵکو دادپەروەرانەتر و گشتگیرتر و کاریگەرتر
بێت بۆ ئاستەنگەکانی سەدەی بیست و یەکەم.
سەرچاوە:
Concept Paper on the Global Governance Initiative
https://www.fmprc.gov.cn/eng/xw/wjbxw/202509/t20250901_11699912.html